دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/10/2024

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ؛ توركیا لە چوار رۆژدا 100 گورزی ئاسمانی لە رۆژئاوای كوردستان وەشاندووە

هەرێم نیوز

لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە فرۆكەكانی توركیا 100 گورزی ئاسمانیان بۆ سەر 37 دامەزراوەی خزمەتگوزاری ، لەناوچەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: هێرشەكانی توركیا ژێرخانی ئابوری، وێستگەكانی ئاو و غازو كارەباو فڕەنەكان و سایلۆكانی دانەوێڵەو نەخۆشخانەكانی كردووەتە ئامانج و بۆردومانەكەش زۆرینەی ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەری گرتووەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی ڕوانگەی سوری، ژمارەیەی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا لە ئێوارەی 23 تشرینی یەكەمەوە گەیشتووەتە 100 هێرش، كە 84یان بە فرۆكەی بێفرۆكەوان بووە، لەگەڵ 18 هێرشی تر كە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا ئەنجامیانداوە، وێڕای ئەو بۆردومانە زەمینیەی كەچەندین ناوچەی گرتووەتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژە بەوەشدەكات، بەهۆی هێرشەكانی ئەم دواییە سوپای توركیاوە بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان17 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و 59كەسی دیكەش برینداربوون، وێڕای كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP