دواین هەواڵ

کوردستان‌

 26/10/2024

لە ڕووداوێکی سەختی ھاتووچۆدا چوار كه‌س بوونه‌ قوربانی

هەرێم نیوز
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە ڕایگەیاند، لە سنووری قەزای کۆیە بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ منداڵێك گیانی لە دەست دا و سێ ھاووڵاتی دیكەیش بەسەختی بریندار بوون.

 ھاوکار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی تەقتەق بۆ کۆیە ڕووی داوە، کە لەجۆری پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبیلێکی بارھەڵگر و ئۆتۆمبیلێکی تۆیۆتا ھیلۆکس بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی ڕووداوەکەوە سێ ھاووڵاتی بەسەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر کراون.

ئەوەشی خستەڕوو، دواى گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە منداڵێکى تەمەن ٩ ساڵان بەناوى (باوان بڕیار ) گیانی لەدەست داوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP