دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل لە یەک کاتدا هێرشی بۆسەر ئێران، لوبنان و سوریا ئەنجامدا

هەرێم نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە یەککاتدا چەند شارێکی ئێران، لوبنان و سووریای بۆردوومان کردووە و دەڵێت: چەند ناوەندێکی سەربازیمان پێکاوە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێرشمان کردە سەر تاران و ئامانجە سەربازییەکانمان لە ئێران پێکا، بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیریی وڵاتەکەمان. هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ هەر هێرشێکی دیکە و بەرگریکردن لە وڵاتەکە ڕاگەیاند، ئێران لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل دەدەینەوە. 

میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکردەوە بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییەکانیان سێ هێرشیان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانى ئێران ئەنجامداوە و 20 پێگەیان بە ئامانج گرتووە.

دەڵێن، شوێنە بە ئامانجگیراوەکانیان بەتەواوى و 100% پێکاوە و لە هەمانکاتیشدا لە زارى گەورە بەرپرسانی وڵاتەکەشیانەوە رایانگەیاندووە، کە هەموو ئامادەکارییەکیان تەواوکردووە بۆ ئەگەرى هێرش و کاردانەوەى ئێران، چى لە لایەن لایەنە هاوپەیمانەکانیانەوە بکرێتە سەریان یان لە رێگەى مووشەکى دوور هاوێژەوە لەنێو خاکی ئێرانەوە بکرێتە سەریان.

رۆژنامەى مەعاریف بڵاویکردوەتەوە، لە هێرشەکەدا 100 فڕۆکە بەشدارییان کردووە، بەشێکیان هێرشبەربوون و بەشێکى دیکەیان پارێزەر و بەشێکیش دابینکەرى سووتەمەنى بوون، لە جۆرەکانی ئێف 15 و 16 و 35 بوون.

لەوباریەوە، رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، پرۆسە سەربازییەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران كۆتایهاتووە دوای كردە ئامانجی نزیكەی (20) پێگە.
هاوكات پێگەی ئەكسیۆس بڵاویكردەوە: هێرشەكەی ئیسرائیل سێ‌ شەپۆل بووە، لە شەپۆلی دووەم و سێیەمدا سەكۆ موشەكییەكان و فرۆكەی بێفركەوانی كردووەتە ئامانج.

پێگە ئەمریكییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئیسرائیل رۆژی هەینی پەیامی ناردووە بۆ ئێرانییەكان و ئاگاداری كردوونەتەوە لە هێرشەكەی، هۆشدارییەكەی ئیسرائیل بۆ ئەوە بووە سنورێك بۆ هێرشكردنە سەر یەكتر دابنێت و، رێگە لە ئاڵۆزبونی زیاتری دۆخەكە بگرێت.

لەیەكەم لێدوانی فەرمیدا لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیل، هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران راگەیاند: روبەڕوی هەوڵەكانی ئیسرائیل بونەتەوە بۆ هێرشكردنە سەر چەند ناوچەیەكی ئێران.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، بانگەشەكانی ئیسرائیل بە كردنە ئامانجی (20) خاڵ لە ئێران راست نییەو دەچێتە چوارچێوەی جەنگی دەرونییەوە.

جەختبشكردووە لەوەی، دوژمنكاری زایۆنی لە دەرەوەی سنوری ئێران بووەو زیانەكانی سنوردار بوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەم هێرشەی ئەمڕۆ شەممە، لە تۆڵەکردنەوەی هێرشەکەی ئێران هات، کە لە 1ـی ئۆکتۆبەردا، نزیکەی 200 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP