دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

روسیا ئێرانی لە هێرشەکەی ئیسرائیل ئاگادار کردۆتەوە

هەرێم نیوز
كەناڵی "سكای نیوز عەربیە" ئاشكرایكرد: مۆسكۆ زانیاری هەواڵگری پێشكەش بە تاران كردووە بە چەند كاتژمێرێك پێش دەستپێكردنی هێرشەكەی ئیسرائیل.

بەگوێرەی سەرچاوەكە: روسیا ئێرانی ئاگادار كردووە لە بونی جموجۆڵی سەربازی ئەمریكی و ئیسرائیلی، پێشكەشكردنی زانیارییەكانیش لەچوارچێوەری هاوكاركردنی ئێران و رێگەگرتن بووە لە ئاڵۆزیی زیاتر لە ناوچەكە.

پێشتریش پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی ئاشكرایكرد: ئیسرائیل رۆژی هەینی لە پەیامێكدا ئێران ئاگاداركردووەتەوە لە هێرشەكەی، مەبەستی ئیسرائیلیش لە پەیامەكەی بۆ ئێران، دانانی سنورێك بووە بۆ وەڵامدانەوەی یەكترو رێگەگرتن لە ئاڵۆزبونی زیاتر دۆخی ناوچەكە.

ئەوە لەكاتێكدایە، تاران ئەمڕۆ لە بایەخی هێرشەكەی ئیسرائیلی كەمكردەوەو رایگەیاند: زیانەكانی كەم و سنوردار بوون لە هەندێك ناوچە، هێرشەكانی ئیسرائیل چەند بنكەیەكی سەربازی لە پارێزگاكانی ئیلام و خوزستان و تاران كردووەتە ئامانج.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP