هەرێم نیوز
میدیاكانی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویانكرده‌وه، له هێرشێكی تیرۆریستی‌دا كاروانێكی سوپای وڵاته‌كه‌ی له شاری ته‌فتان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كرایه ئامانج و 10 پاسه‌وانی سنوری ئێران كوژراون كه دو ئه‌فسه‌ریان تێدایه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، "ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م ڕوداوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵێك تیرۆریست هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور" به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه "هه‌ردولا له نزیك شاری ته‌فتان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات روبه‌ڕوی یه‌كتر بونه‌ته‌وه".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێرشە چەکدارییەکە ڕایگەیاند: چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر هێرشێک کرایە سەر یەکەی فەرجا لە شاری تەفتان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و 10 کەس کوژران.تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
دوای هێرشە چەکدارییەکە وەزیری ناوخۆ فەرمانی بە تیمێک کرد کە پێکهاتبوون لە فەرماندەکانی پۆلیس و بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوون بۆ ڕەهەندەکانی هێرشە تیرۆریستییەکە بکەن و دەستبەجێ خەڵک لە ئەنجامەکەی ئاگادار بکەنەوە.