دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

کەجەکە لەبارەی چارەسەری ئاشتی لەگەڵ تورکیا هاتەدەنگ

هەرێم نیوز

کۆما جڤاکێن کوردستانێ "کەجەکە" لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "لایەنی چارەسەری دیموکراتی کێشەی کورد ڕێبەر ئاپۆیە، ئاشتیی لە تورکیاش بە قبوڵکردنی ڕێبەر ئاپۆ وەک لایەن دەکرێت، ئێمە وەک تەڤگەر لەو بڕوایەداین کە دیموکراتیبوونی تورکیا بە چارەسەری دیموکراتی کێشەی کوردەوە بەستراوەتەوە، چارەسەری کێشەی کوردیش بە دیموکراتیبوونی تورکیاوە بەستراوەتەوە و چەندین جار ئەم هەڵوێستەمان نیشان داوە".

لەبارەی هێرشەکەی ئەنقەرەوە دەڵێت، "دەوترێت کە چالاکییەکەی لە ئەنقەرە ئەنجام درا لەلایەن تەڤگەرەکەمانەوە کراوە، ئەگەر ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە کرابێت، هەپەگە ڕاگەیاندنی پێویست دەدات، بەڵام وەک دەیانەوێت وا نیشان بدرێت، بە دڵنیاییەوە هیچ پەیوەندییەکی ئەم چالاکییە بە پرۆسەی پێشکەوتنەوە نییە".

دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن لە لایەن ژن و پیاوێکەوە لە ناوچەی کاهرامانکازان لە نزیک ئەنقەرە هێرشکرایە سەر كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی و پیشه‌سازی بۆشایی ئاسمانیی توركیا. کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون.

حکومەتی تورکیا پەکەکەی تۆمەتبار کردووە کە لە پشت ئەم ڕووداوەوەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP