دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

پارتی سێ کاندیدی دەرچووە لەسلێمانی و شەڕی چوارەم دەکات

هەرێم نیوز

ڕۆژی یەكشەممە 20ی10ی2024 پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە چوار بازنەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان پاتی دیموکراتی کوردستان توانیویەتی لە بازنەی سلێمانی 57144 دەنگ بەدەست بهێنێت، لە ئێستادا سێ کورسی لەو پارێزگایە مسۆگەر کردوە، هەوڵ بۆ کورسی چوارەم دەدات.

سەرچاوەیەک لەمەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی لەسلێمانی بەهەرێم نیوزی ڕاگەیاند، هەتا ئێستا پارتی سێ کورسی مسۆگەرە لەسلێمانی و شەڕ بۆ کورسی چوارەم دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەی بەهەرێم نیوز وت، کاندیدە دەرچووەکان پێکهاتوون لە مەرد عەلی خاڵە کەزۆرترین دەنگی هێناوە و دوای ئەویش بەختیار بێسەری و لەدوای ئەویشەوە کەژان محەمەد، پارتی چاوەڕێی کورسی چوارەمە بۆ هۆشیاری سدیقەفەنی، کەسەرۆکی لیستەکەیە لە سلێمانی.

پەرلەمانی کوردستان 100 کورسییە، 95 کورسی گشتی و 5 کورسی کۆتا. بەپێی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی گشتی  و دەنگدانی تایبەت لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پارتی 40 کورسی لە هەر چوار بازنەی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە، کە زۆرترینی لە بازنەی دهۆک بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP