دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

جومانە غەلای: وێنەی کاغەزی دەنگدان پیشانی کاندیدەکان دەدەین

هەرێم نیوز

وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، لە ڕێگەی هاردێکەوە هەر کاندێک وێنەی ئەو دەنگانەی پێ دەدرێت کە بەدەستی هێناوە تا بەراوردی بکات لەگەڵ ئەنجامەکانی کۆمسیۆن بۆ دڵنیابون لە پاکی پرۆسەکە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی 10ی 2024، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە پرۆسەی هەڵبژاردن بە پاکی بەڕێوە چووە، هەر کاندیدێک دەتوانێت سەردانی ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکانی هەرێم بکەن تا لە ڕێگەی هاردێکەوە هەر کاندێک وێنەی ئەو دەنگانەی پێ بدرێت کە بەدەستی هێناوە تا بەراوردی بکات لەگەڵ ئەنجامەکانی کۆمسیۆن.

سەبارەت بەرێژەی دەنگی پوچەڵ، جومانە غەلای وتی: "ڕێژەی دەنگی پووچەڵ ئاساییە، بەڵام چەند هۆکارێک لەپشت ئەو دەنگە پوچەڵانەن لەوانەش؛ ناهۆشیاری دەنگدەر سەبارەت بەشێوازی دەنگدان، بانگەشەی هەڵەی کاندیدەکان بەوەی تەنها مۆر لە چوارگۆشەی کاندید بدەن بەبێ مۆردا لە چوار گۆشەی قەوارە، یاخود مۆردان لە کاندیدی کۆتا، ئەمانە هەمووی بە پوچەڵ هەژماردەکرێن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی هەینی، 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەش، 20-10-2024، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تێکڕا نزیکەی 70%ـی دەنگدەران بەشدارییان لە هەردوو دەنگدانەکەدا کردووە. 

ژمارەی کورسیی لایەنە سیاسییەکان بەپێی ئەنجامی بەرایی:

 پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 23 کورسی

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 15 کورسی 

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 7 کورسی

ڕەوتی هەڵوێست: 4 کورسی

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 3 کورسی

بەرەی گەل: 2 کورسی

بزووتنەوەی گۆڕان: 1 کورسی

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 1 کورسی

کۆتای پێکهاتەکان: 5 کورسی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP