دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمسیۆن وردبینی بۆ دەنگی وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی دەکات

هەرێم نیوز
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سه‌رقاڵی وردبینی كردنه‌ له‌و وێستگانه‌ی كه‌ ئه‌نجامه‌كانیان هێشتا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات وردبینی كردن رۆژی پێنجشه‌ممه‌ كۆتایی دێت.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وردبینی بۆ دەنگی وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی بکات، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ وردبینی دەنگە هەژمارنەکراوەکانی دهۆک کرا و بە گوێرەی پلانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سبەی لە هەولێر بکرێت.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد دەنگی چەند وێستگەیەک هەژمارنەکراون، ئەنجامەکە هی رێژەى 99.63%ی وێستگەکانی دەنگدان بوو لە هەرێمی کوردستان.

پڕۆسەی هەژماری دەستی ئەو وێستگانەی هەژمار نەکراون لە سێ رۆژدا تەواو دەبێت کە 26 وێستگەن، سەرەتا رۆژی 22ی 10ی 2024 لە دهۆکەوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆش لە سلێمانی و سبەینێش لە هەولێر وردبینی ئەنجام دەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP