دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

هێمن هەورامی: پارتى کار دەکات بۆ ئەوەی هەمووان بەشدار بن له‌ حكوومه‌ت

هەرێم نیوز
بەرپرسی نووسینگەی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بێ گومان كابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمەوە سەرۆکایەتی دەکرێت كه‌ بەهەمان شێوە سەرۆکایەتی حکوومەتی پێشووی کردووە.

ئەمڕۆ هەینی، هێمن هەورامی، بەرپرسی نووسینگەی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ كەناڵی "جەزیرە"ی قەتەری رایگەیاند: پارتى لەو هەڵبژاردنانەدا ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و توانیویەتی زیاتر لە 800 هەزار دەنگ لە دوو ملیۆن دەنگ، به‌ده‌ست بهێنێت و پارتی دیموکراتی کوردستان مێژوو و جوگرافیایەکی بەرفراوانی لە کوردستاندا هەیە.

ئەوەشی خستە ڕوو کە پارتی دەرگای کراوەیە بەڕووی هەموو ئەو لایەنانەی کورسییان لە پەرلەمان هەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو، هەروەها پارتى کار بۆ بەشداریکردنی هەموو لایەک لە حکوومەتدا دەکات و كار ده‌كات بۆ ئەوەی کوردستان سەقامگیرتر و ئاوەدانتر بێت.

به‌پێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگه‌یاند، دەرکەوتووە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێژەی 40% سەرکەوتنی به‌ده‌ستهێناوه‌، بە كۆكردنه‌وه‌ى زیاتر لە 800 هەزار دەنگ. لە پلەی دووەمیش یەکێتی نیشتمانی کوردستان دێت، بە ڕێژەی 20%، و نزیکەی 400 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ڕێژەی بەشداریكردنى ده‌نگده‌ران گه‌یشته‌ 72% .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP