هەرێم نیوز
وهزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند، ناسنامهی ئهو ژنهی كه له هێرشهكهی سهر كۆمپانیای فڕۆكهوانی و پیشهسازی بۆشایی ئاسمانیی توركیا TUSAŞ له ئهنقهره بهشداربوو، دەرکەوتدە کێیە و دەڵێت، ئهندامێکی پارتی كرێكارانی كوردستانه.
دوێنێ چوارشهممه لهلایهن لە لایەن ژن و پیاوێکەوە لە ناوچەی کاهرامانکازان لە نزیک ئەنقەرە هێرشکرایە سەر كۆمپانیای فڕۆكهوانی و پیشهسازی بۆشایی ئاسمانیی توركیا TUSAŞ. بووە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئهمڕۆ پێنجشهممه عهلی یهرلیكایا وهزیری ناوخۆی توركیا له تۆڕی كۆمهڵایهتی (X) نووسی: "ناسنامهی ئهو ژنه تیرۆریستهی له هێرشه تیرۆریستییه ناپاكهكهی سهر TUSAŞ لهچالاكی خرا دهستنیشان كرا".
وهزیری ناوخۆی توركیا دهڵێت: "دهركهوت ناوی مینه سهڤژین ئاڵچیچهك-ه و ئهندامی ڕێكخراوی تیرۆریستیی پهكهكهیه".
ئهوهشی خستهڕوو كه "یهكلابووهتهوه ههردوو تیرۆریستهكه كه هێرشیان كرده سهر TUSAŞ ئهندامی پهكهكهن".
بهپێی میدیاكانی توركیا دوێنێ دوای ئەوەی تەقینەوەیەک روویدا، شەڕە تەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هێرشبەرەکانی سهر كۆمپانیای فڕۆكهوانی و پیشهسازی بۆشایی ئاسمانیی توركیا TUSAŞدا روویدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون.
حکومەتی تورکیا دەڵێت، شەوی چوارشەممە سوپای تورکیا هێرشی کردووەتە سەر ئەو شوێنانەی لە عێراق و سوریا کە پەیوەندییان بە گروپی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ەوە هەیە.
تورکیا دەڵێت لەم هێرشە ئاسمانییانەدا ٥٩ ئەندامی پەکەکەیان کوشتووە کە ئەنقەرە بە "تیرۆریست" ناوی دەبات، بەڵام هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانە بووەتە هۆی کوژرانی 12 هاوڵاتی مەدەنی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
سەرەڕای ئەم کارەی تورکیا، تا ئێستا هیچ گرووپێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر پیشەسازییەکانی فڕۆکەوانیی وڵات لە ئەستۆ نەگرتووە.
ئەم لە هێرشە لە کاتێکدایە باسوخواسی پرسی ئاشتی لە نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا لەئارادا بووە.
هاوکات گروپی چاودێری پرسی مافی مرۆڤی سوریا کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، هەروەها ڕایگەیاندووە، چەکدارانی تورکیا و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە دامەزراوە ژێرخانەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردۆتە ئامانج.
ئەم گرووپە دەڵێت: شارەکانی وەک ڕەقە، کۆبانی، مەنبەج، تەل ڕەفعەت و حەسەکە هێرشی توندیان کراوەتەسەر، سوپای تورکیاش بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان و شوێنەکانی وەک وێستگەکانی شەمەندەفەر و وێستگەکانی کارەبا و بازگەیەک و نانەواخانەیەکیان کردۆتە ئامانج.
زۆرێک لە وڵاتان لەوانە بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئەمریکا و یۆنان هێرشەکەی سەر ئەنقەرەیان سەرکۆنە کرد.
مارک ڕوتێ سکرتێری گشتی ناتۆ هێرشی سەر کارگەی پیشەسازیی ئاسمانی تورکیای لە ئەنقەرە سەرکۆنە کرد.
وتیشی: ئێمە لە تەنیشت تورکیا، هاوپەیمانمان لە ناتۆدا وەستاوین و هەر جۆرە تیرۆرێک ئیدانە دەکەین.
ئەو کارگەیەی هێرشەکەی تێدا ئەنجام دراوە، یەکێکە لە گروپە لاوەکییەکانی کۆمپانیای تی ئەی ئای کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی پیشەسازی بەرگری لە تورکیە.
ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٧٣ دامەزراوە و یەکێکە لە ناوەندە پێشکەوتووەکانی سەرەکی لە بواری تەکنەلۆژیاکانی پەیوەست بە پیشەسازی فڕۆکەوانی ئەم وڵاتە.
کۆمپانیاکە بەشدارە لە دیزاینکردن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جۆراوجۆر بۆ مەبەستی بازرگانی و سەربازی. ئەم کۆمپانیایە ڕۆڵی هەیە لە نۆژەنکردنەوەی فڕۆکە کۆنەکان بۆ بەکارهێنان لەلایەن سوپای تورکیاوە.
لە ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیاکە یاوەری ئەمریکا بوو لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی F-16.
ئەم کۆمپانیایە لەم دواییانەدا چالاکیی بەرفراوانی لە پەرەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەدا ئەنجامداوە.
بەشێکی سەرەکی پشکەکانی ئەو کارگەیەی کە هێرشەکەی تێدا ئەنجامدراوە، هی ئەم کۆمپانیایە بووە.