هەرێم نیوز
سومەیدەعی(مامۆستای یاسا و گەورە توێژەری گروپ و ڕێکخراو و گۆڤاری ؍ ئیدارەی قەیرانەکان)
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نموونەی سیاسیەکی دەگمەنە لە عێراقی نوێدا.
سەرکردایەتی کردنی هەرێمی کوردستان دەکات بە لێزانین و شارەزاییەکی کەموێنەی نەرمونیانییەوە، شارەزایە لە هاوسەنگی کردنی ئەو ناکۆکییانەی کە لەناوخۆدا هەیە لەگەڵ فشارە دەرەکییەکان.
دەبێت لە دوو لاوە لە سیاسەتەکانی بڕوانین:
ئیدارەدانی قەیرانەکان و سەرکردایەتیکردنی لە لایەکەوە، دونیابینی ستراتیژیی لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و هەرێمی کوردستان لە لایەکی ترەوە..
سەرکردایەتی قەیرانەکان و ململانێکان
نەرمونیان و لەسەرخۆیی تەکتیکی
نێچیرڤان بارزانی تواناکانی خۆی خستوەتەکار ، لەوکاتانەی کە کێشەو قەیرانی دارایی رویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، وەک دابەزینی داهاتی نەوتی و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران، پشتی بە سیاسەتی کرانەوە بە ڕووی وەبەرهێنە دەرەکی و بیانییەکان بەستووە، ئەوەش کاریگەریی هەبووە لەستر کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووریی.
لەبواری سیاسیشدا سەرکەوتوو بووە لە پارێزگاریکردنی سەقامگیریی ڕێژەیی لە هەرێم ، لەنێو ململانێ ناوخۆییەکانی نێوان پارتە کوردییە جۆراوجۆرەکاندا.زۆرینەی هەڵوێستەکانی تەوافوقی بوون، چوون ئەو دەگەڕێت خاڵی هاوبەش لەنێوان لایەنە نەیارەکاندا بدۆزێتەوە و کاریان لەسەربکات.
. مامەڵەکردن و دەست و پەنجە نەرمکردن لەگەڵ گۆڕانکارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ تورکیا، ئێران و ئەوروپا، بۆیە نێچیرڤان بارزانی توانیویەتی پشتیوانی سیاسی و ئابووری بۆ هەرێم لەم ڕێگەیەوە پەیدابکات.
لە ململانێکانی نێوان ناوەند و هەرێم، پشتی بە گوتارێکی سیاسی بەستووە کە داوا یاسایی و دەستورییەکان پەرە پێبدات و ڕێگریی بکات لە ڕوخاندنی پردی پەیوەندی نێوان ناوەند و هەرێم..
تێڕوانین و دونیابین نێچیرڤان بارزانی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ناوەند و هەرێم
پلانی هاوبەشیی لەبری ململانێ
نێچیرڤان بارزانی باوەڕی وایە پەیوەندییەکانی نێوان ناوەن و هەرێم پێویستە لەسەر هاوبەشی و شەراکەتی راستەقینە دروست ببێت، لەبری روبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغداد، ئەو،ستراتیژیەتی گفتوگۆو دانوستانەکان پەرە پێدەدات بۆ بەدەستهێنانی شایستەکانی هەرێم لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاریی لە یەکپارچەیی عێراق لەبەرچاودەگرێت.
هەڵوێستەکانی لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ۲۰۱۷ دەریخست پێگەشتی سیاسی تێدا گەشەی کردووە، هەموو هەوڵەکانی خۆی خستەکار بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر و بونیادنانەوەی متمانەی سەر لەنوێ لەنیوانیاندا...
ئابووریی وەک هۆکارێک بۆ نزیکبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی دەکۆشێت ئابووریی بکاتە هۆکارێک بۆنزیکبوونەوەی زیاتر لە نێوان هەولێر و بەغداد، لەڕێگەی ڕێککەوتنی نەوتی هاوبەش و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ کێشەی بودجە، هەوڵیداوە جۆرێک هاوسەنگی دروستبکات کە لە بەرژەوەندی هەردوولابێت، ئەم دونیابینییە پشت بە تێگەیشتنی قووڵی پەیوەندییە ئابورییەکان دەبەستێت وەک هۆکارێک بۆ سەقامگیریی سیاسی.
ستراتیژیەتی گشتگیر بۆ ئیدارەدانی ململانێکان
ئیدارەدانی ناوخۆیی و دەرەکیی
ستراتیژیەتی نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئیدارەدانی دانایانەی ناوخۆیی دادەمەزرێت، بەجۆرێک کار دەکات بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی نێوان هێزە سیاسییە کوردییەکان، بۆئەوە سەقامگیریی بۆ کوردستان دابینبکات، کار بۆ ئەوە دەکات پێگەی هەرێم بەبەهێزیی بمێنێتەوە لە پەیوەندییەکانی لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و جیهانیش.
تەنانەت لە سەختترین بارودۆخەکاندا، نێچیرڤان بارزانی هەمیشە پشتیوانی لە گفتوگۆ و دانوستان کردووە لە نێوان هەرێم و بەغداد تا لەو ڕێگەیەوە کێشەکان چارەسەر ببن.
بەم شێوەیە بۆمان دەردەکەوێت کە نێچیرڤان بارزانی دونیابینی ستراتیژیی ڕوونی هەیە، توانای ئیدارەدانی کێشە ئاڵۆزە سیاسی و ئابوورییەکانی هەیە، تواناکانی لەبوواری دانوستاندا، نەرمونیانیە تەکتیکییەکانی، دووربینییە ماوە دوورەکانی،وایلێکردووە ببێتە چەق لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، سەرکەوتنەکانی پشت بە هاوسەنگی بەرژەوەندییەکان دەبەستێت لەگەڵ پرێزگاریکردن لە پەیوەندییە ئەرێنییەکان لەگەڵ ناوەند، ئەمەش کارێکە پێویستی بە وردبینی و حیکمەتی بەردەوام هەیە..
دکتۆر زیاد ئەحمەد