دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

کۆمسۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنێت

هەرێم نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.

دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024 عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: هەڵبژردن زۆر بە باشی بەڕێوەچوو، چونکە هەموو ئامادەکارییەک کرابوو بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دەڵێت: لەو هەڵبژاردنە 2087972 کەس دەنگیان داوە، ئەمڕۆ %99.63ـی ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین، هەروەها ڕێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنە %72 بووە.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئەنجامەکان بەرایین و تانەیان لێنادرێت، و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی فەرمی ئەو کاتە تانەی لێدەدرێت.

رێژەی دەنگدانی گشتی و تایبەت:

2 ملیۆن و 899 هەزار و 578 ژمارەی دەنگدەر
2 ملیۆن و 87 هەزار و 972 ئەو کەسانەی دەنگیان داوە.
ژمارەی بنکەی تایبەت و گشتی : 7 هەزار و 70 بنکە بووە.
ژمارەی دەنگدەر لە هەولێر:

ملیۆنێک و 23 هەزار 606 کەس
762929 کەس دەنگیان داوە، بە ڕێژەی 74.53%
بنکەکانەی دەنگدان: 2520 بنکە، دەنگی  13 بنکە ڕانگەیەندراوە بەهۆی کێشەی ئامێرەکان
ژمارەی دەنگدەر لە سلێمانی:

 ملیۆنێک و 87192 دەنگدەر
715 هەزار و499 کەس دەنگیان داوە، بە ڕێژەی 65.81% 
بنکەی دەنگدان: 2650 بووە، لە 535 بنکە دەنگ دراوە.
ئەو بنکانەی کە دەنگیان لێ کۆنەکراوەتەوە 6 بنکە بووە بەهۆی تێکچوونی ئامێرەکان
ژمارەی دەنگدەر لە هەڵەبجە:

60 هەزار و 252: مافی دەنگدانیان هەیە
 41 هەزار و 671 کەس دەنگیان داوە. بە ڕێژەی 69.16%
ژمارەی بنکە: 28 بنکە
وێستگە: 139 وێستگە
ژمارەی دەنگدەر لە دهۆک:

722397 دەنگدەر
 564494 کەس دەنگیان داوە، ڕێژەی دەنگدان 78.14% بووە.

ژمارەی بنکە: 297 بنکە لەگەڵ 1738 وێستگە
دەنگی 7 وێستگە ڕانەگەیەندراوە بەهۆی بوونی کێشە لە ئامێرەکان.

یەکشممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پرۆسەکە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستی پێکرد و کاتژمێر 6ـی ئێوارە کۆتایی هات. دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە دەنگدانی گشتی به‌م شێوه‌یه‌ بوو‌، دهۆك 78% هه‌و‌لێر 74% سلێمانی 65% هه‌ڵه‌بجه‌ 69%، كۆی گشتی بەشداری کردن لە پرۆسەکە ده‌كاته‌ 72%.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP