دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پارتی دیموکراتی کوردستان: بۆ پێکهێنانی حکومەت هێڵی سوور لەسەر هیچ لایەنێک دانانێن

هەرێم نیوز
بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی ڕایگەیاند، كە بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت، پارتی هێڵێ سووری لەسەر هیچ لایەنێك نییە، بەڵام لایەنەكان دەبێت قەبارەی خۆیان بزانن.

 عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرچەندە رێژەی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردن لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە جیاوازی هەبووە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی رێژەی دەنگدان بەرزە و زۆر باشە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەنگی پارتی بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە تەنیا دەنگی پارتی لە دهۆك بەقەد هەموو دەنگی یەكێتییە لە هەر چوار پارێزگاكەدا.

جەختی لەوەشکردەوە،  بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت، پارتی هێڵێ سووری لەسەر هیچ لایەنێك نییە، بەڵام لایەنەكان دەبێت قەبارەی خۆیان بزانن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP