هەرێم نیوز
به‌گوێره‌ى ئه‌و ئه‌نجامه نافه‌رمیەکان، بەراورد بەهەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەرلەمانی کوردستان، پارتی زیاتر لە 104 هەزار دەنگی لەهەڵبژاردنی ئەمساڵدا زیادکردوەو به‌گوێره‌ى ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانیش، 40 کورسیی بەدەستهێناوە.
هەینی ڕابردوو دەنگدانی تایبەت‌و دوێنێ یەکشەممەش دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداریی لەدەنگدانی تایبەت سەدا 97و لە دەنگدانی گشتیش سەدا 72ی تێپەڕاند.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمییه‌كان، پارتی له هه‌ولێر زیاتر له300 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، و به جیاوازییه‌كی زۆر له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه دێت، هه‌روه‌ها پارتی له دهۆكیش توانی سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن تۆمار بكات و نزیكه‌ی 350 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و دهۆك بووه قه‌ڵایه‌كی به‌هێزتری پارتی، له پارێزگه‌ی سلێمانیش سه‌ره‌ڕای فشار و ساخته‌كاری و هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان، پارتی توانی زیاتر له 50 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش پارتی ده‌نگێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا.
دوێنێ یەکشەممە، كاتژمێر 7، ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی هاوولاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره به‌رده‌وام بوو، بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، 2 ملیۆن و 683 هەزار و618 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
ئه‌نجامی به‌رایی 99%، ژماره‌ی كورسی پارت و لایه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌یه:
پارتی: 40 كورسی
یه‌كێتی:23 كورسی
نه‌وه‌ی نوێ: 16 كورسی
یه‌كگرتوو: 7 كورسی
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی: 3 كورسی
هه‌ڵوێست: 3 كورسی
به‌ره‌ی گه‌ل: 2 كورسی
گۆڕان: 1 كورسی