هەرێم نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین راپۆرتی لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت، 215 هەزار و960 دەنگدەر تۆمار کراون، له‌و ژماره‌یه 208 هەزار و 521 کەس کە دەکاتە97 له‌سه‌د بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە.
کۆمیسیۆن دەڵێت،165 بنکە و749 وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەبوون. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، 1926 چاودێری له بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌بوونه و 3750 نوێنه‌ری قه‌واره سیاسییه‌كانیش له‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌بوونه.
ئاشكراشی كردووه، 2901 حاڵه‌تی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر هه‌بووه. دوێنێ به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ر چوار پاریزگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و پڕۆسه‌كه جیا له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له هه‌ڵه‌بجه هه‌موو بنه‌ما و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن پێشێل كران و ته‌واوی پڕۆسه‌كه به نایاسایی به‌ڕێوه‌چوو. به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتیش له هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، سكاڵامان تۆمار كردووه و ئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
کاتژمێر 07:00ی بەیانیی رۆژی شەممە دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 06:00ی ئێوارە بەردەوام بوو. جگە لە پارێزگای هەڵەبجە لە پارێزگاکانی دیکە دەنگدان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەچوو.