دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

زیاتر لە ١٠٥ هەزار مووچەخۆر لە دوو مانگدا بایۆمەتریان کردووە

هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەرواری ( ٢٠٢٤/٨/٢٥ ) تا ڕۆژی ( ٢٠٢٤/١٠/١٨ )، ( ١٠٥،٥٦٠ ) سەدو پێنج هەزارو پێنج سەدو شەست فەرمانبەرو مووچەخۆر بایۆمەتریان کردووە.

ئەمشەو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ( ٧٥ ٪ ) کێشەی بایۆمەتری مووچەخۆران و فەرمانبەران چارەسەر کراوە،  بەپێی ئەو داتایانەی لە بانکەکانی وەزارەتی داراییەوە کۆکراوەتەوە، لە بەرواری ( ٢٠٢٤/٨/٢٥ ) تا ڕۆژی ( ٢٠٢٤/١٠/١٨ )، ( ١٠٥،٥٦٠ ) سەدو پێنج هەزارو پێنج سەدو شەست فەرمانبەرو مووچەخۆر لە ڕێی بنکەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاکان خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆمار کردووە.   

ئاشکراشیکرد، لەو ژمارەیە زیاتر لە (٣٥،٠٠٠ ) هەزار کەسیان خانەنشینن و زیاتر لە ( ٢٠،٠٠٠ ) هەزار کەسیان خاوەن پێداویستی تایبەتن و زیاتر لە ( ٧،٠٠٠ ) کەسیان فەرمانبەرن و نزیکەی ( ٦،٠٠٠ ) هەزار کەسیان وارسی شەهیدانن و نزیکەی ( ٣٥،٠٠٠) هەزار کەسیش ئەو مووچەخۆران بوون کە بارکۆد و ( upn ) یان هەبوو، بەڵام کێشەی بایۆمەتریان هەبوو.                                                                          ئاماژەی بەوەشکرد، شایەنی باسە ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەتریان هەبوو لە تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانیان هونەری بوو نەک یاسایی، کە خۆی لە نزیکەی ( ١٤٠ ) هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە، لە ئێستادا لە ( ٧٥ ٪ ) کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووەو تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبێت.
                                                                                                                                                                                                                       



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP