دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆژنامەیەکی عەرەبی: پارتی هێزی یەكەمی هەرێمەو پارێزگاری لە پێگەی خۆی كرد

هەرێم نیوز

رۆژنامەی (العرب) لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەریخست، پارتی دیموكراتی بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، پێش ركاربەرانی كەتووە لە بەدەستهێنانی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پارتی پارێزگاری لە پێگەی سەردایەتیكردنی دەسەڵات دەكات لە هەرێم و رێگە دەگرێت لە دروشمی گۆڕینی رێڕەوەی حكومڕانی، كە بە درێژایی هەڵمەتی هەڵبژاردن ركابەری یەكەمی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، بەرزی كردبوەوە.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، ئەنجامەكان ئەگەری سەركەوتنی لاهور شێخ جەنگی، سیاسی جیابووەوە لە یەكێتی كۆتایی پێهێنا وەك رابەری سێیەم هێزی سیاسی، لەڕێی دروستكردنی هێزێكی نوێ بەناوی بەرەی گەلەوە.

لەكاتێكدا نەوەی نوێ‌ بە سەرۆكایەتی شاسوار عەبدولواحید، وەك هێزی سێیەمی ركابەری هەردوو حزبی باڵا دەست پارتی و یەكێتی، خۆی چەسپاند.

ئەوەش هاتوە، ئەنجامەكان پاشەكشێی گەورەو نەگۆڕی بزوتنەوەی گۆڕانیشی چەسپاند، كە پێگەی ساڵانی رابردوی لەدەستدا، دوای ئەوەی حزبەكەی تاڵەبانی تێپەڕاند، كە رابەڕی كۆچكردونی نەوشیروان متسەفا لێی جیابوەوەو، بازیدا بۆ پێگەی هێزی دووەم لە هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەكان، پارتی 39كورسی و یەكێتی 23 كورسی و نەوەی نوێ‌ 15 كورس بەدەستهێناوە، لەكاتێكدا بەرەی گەل تەنها دوو كورسی و بزوتنەوەی گۆرانیش یەك كورسی بەدەستهێناوە.

ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەوە دەگەیەنێت، كە هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە دۆخی سیاسی هەرێم رونادات.

پارتی پارێزگاری لە پێگەی خۆی دەكات و جارێكی تر دەگەڕێتەوە بۆ سەركردایەتیكردنی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان، و یەكێتیش وەك یەكەم هاوبەشی پارێزگاری لە پێگەی خۆی كردووە، دوای ئەوەی سەركردایەتیەكەی خواستی ئەوەی هەبووە پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت و، دروشمی گۆڕینی رێڕەوی حوكمڕانی بەرزكردبوەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP