ئاری عومەر
لە ڕاگەیەندراوێکیدا بۆ میدیاکان پۆلیسی كەركوك دەڵێت؛ لەگەڕەکی رەحیم ئاوای شارەکە لە بەرواری 20 / 10 / 2024 شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕودەدات و لە ئەنجامدا دوو کەس بەناوەکانی ( محمود احمد رشید ) و ( علی احمد ) لەهەردوولا دەکوژرێت، بەپێی وتەی پۆلیس؛ ئامۆزایەکی علی احمد لە شەڕەکەدا بەسەختی بریندارەو ئەگەری مانەوەی لەژیاندا کەمە.
پۆلیسی لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە ئاماژەی بەوەداو کە پێشتر کچێک لەسەر ڕوداوەکە کوژراوە، ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی کوڕێکی محمود بەناوی ( شکار محمود احمد ) پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ( سازگار علی احمد ) هەبووە.
هەر بەپێی بەدواداچونەکان شکار لە دەزگایەکی میدیای بەناوی بەناوی ( iplus ) کاری کردووە و ( سازگار ) یش لە کلینکێکی تەندروستی، هەردوکیان لە ڕێگەی نەخۆشخانەوە یەکتریان ناسیوە.
پاش ماوەیەک پەیوەندییەکەیان ئاشکرا دەبێت و شکار دوو جار دەچێتە داوای بەڵام ماڵی کچەکە ڕەتی دەکەنەوە.
هەربۆیە سازگار پەنا دەباتە بەڕ شێڵتەرێکی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ئەمەش کەسوکارەکەی توڕەدەکات و هێزێکی ئەمنی شکار دەستگیر دەکەن و لەلایەن کەسێک بەناوی ( زیاد ڕانیەیی ) لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.
پاشماوەیەک کەسوکارەکەی بەناوی پاراستنی ئابڕوی کۆمەڵایەتیان کچەکە دەکوژن، هەر لەو ڕاگەیەندراوەشدا هاتووە کە زیاد ڕانیەیی لەم شەڕەدا بەشداربووە هەڵیانکوتاتە سەرماڵی باوکی شکار و کوشتویانە.
پۆلیس دەڵێت کە لەترسی هەڕەشەکان باوکی شکار ماڵەکەی لەسلێمانی یەوە گواستۆتەوە كەركوك.
هەروەها و نایشارێتەوە کە بەهۆی هێز و دەسەڵات و ناوبانگیانەوە بنەماڵەو کەسوکاری سازگار ئامادە نین خۆیان ڕادەستی یاسا بکەن و هەڕەشەی دۆزینەوەی شکارو تۆڵەی ئابڕویان دەکەن.
شایانی باسە ڕاپۆرتی ساڵانەی سەنتەرەکانی بەرەنگاری توندی تیژی دژی ژنان، لەبارەی کوشتنی ژنان وکچان لەسەر شەرەف لەڕوو لە زیادبوونە.