دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری ناوخۆی تورکیا: لە تەقینەوەکەی ئەنقەرەدا کوژراو و بریندار هەیە

هەرێم نیوز 

تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە هێرشێکی کوشندە لە بارەگای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا (توساس) لە نزیک ئەنقەرە ئەنجامدراوە، هاوکات دەزگاکانی ڕاگەیاندن تەقینەوەیەکی بەهێزیان لەو شوێنە ڕاگەیاندووە و گرتە ڤیدیۆیی شەڕە تەقەیان بڵاو کردووەتەوە.

عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، "هێرشێکی تیرۆریستی دژی دامەزراوەکانی توساس لە ناوچەی قەهرەمانکازان لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، بەداخەوە شەهید و بریندارمان هەیە".

ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە و تەقەی دواتر ڕوون نەبووەتەوە و هەندێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە هێرشێکی خۆکوژی ڕوویداوە. 

ئاژانسی ئانادۆڵوی سەر بە دەوڵەت ڕایگەیاند، تیمەکانی بەهاناچوون گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

کۆمپانیای TUSAS یەکێکە لە گرنگترین کۆمپانیاکانی بەرگری و فڕۆکەوانی تورکیا. کۆمپانیاکە KAAN بەرهەم دەهێنێت کە یەکەم فڕۆکەی شەڕکەری نیشتمانییە لە وڵاتەکەدا، و چەندین پرۆژەی دیکەش.

هێرشەكە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە لە توركیا باس لە هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی چارەسەری كێشەی كورد دەكرێت، لەو چوارچێوەیەشدا داوا دەكرێت عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان ئازاد بكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP