دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ماڵەكەی نەتانیاهۆ كە ئەمڕۆ بە درۆنێك بۆردومان كرابوو

هەرێم نیوز
میدیاكانی ئیسڕائیل وێنەی ماڵی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان بڵاو كردەوە كە ئەمڕۆ لەلایەن حزبو*ڵڵای لوبنانییەوە بە درۆنێك بۆردومان كرا.

 بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە درۆنێك هێرشكرایە سەر ماڵی تایبەتی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لە ناوچەی كیساریا لە باكوری تەلئەبیب، بەڵام لە كاتی بۆردومانەكەدا خۆی و هاوسەرەكەی لە ماڵ نەبوون.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل پێشتر بڵاوی كردبووەوە كە لە بۆردومانەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتۆتەوە، تەنیا زیانێكی كەمی ماددی بەر ماڵەكە كەوتووە.

لای خۆشییەوە نەتانیاهۆ لەبارەی هێرشەكە رایگەیاندبوو كە حزبوڵا و ئێران هەوڵی كوشتنی خۆی و هاوسەرەكەیان داوە وهەر لایەنێك بیەوێت زیان بە هاووڵاتییەكی ئیسڕائیلی بگەیەنێت، باجێكی قورس دەدات



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP