دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوێ بە ئامانج دەگرن

هەرێم نیوز

كەناڵی 14ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، پلانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رادەستی بڕیار بەدەستانی تەلەئەبیب كراوە، هێرشەكەی سەر ماڵی ناتانیاهۆش بەهەند وەرگیراوە لە پلانەكەدا.

بەگوێرەی سەرچاوەكە، ماڵی گەورە بەرپرسانی ئێران وەك ئامانج بۆ هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی ئیسرائیل زیادكراوە، وردەكاری هێرشەكەش تەنها بازنەیەكی تەسكی بەرپرسانی ئیسرائیل زانیارییان هەیە لەبارەی و، هێزی ئاسمانی ئیسرائیلیش لەكاتێكی نزیكی ئەنجامدانی هێرشەكە ئەو ئامانجانە دەزانێت كە بۆی دیاریكراون.

كەناڵی 14 ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشكردووە: ئیسرائیل بژاردەی زۆری لە بەردەستدایە بۆ هێرشكردن، لەوانە، دامەزراوە ئەتۆمییەكان و ئامانجە سەربازی و حكومییەكانی ئێران.

لای خۆیەوە، تاران هۆشداریدا بە ویلایەتە یەكگرتووەكان بەوەی بەرپرسیارێتی تەواو هەڵدەگرێت ئەگەر ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر ئێران، ئەوەش دوای ئەوەی جۆبایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ئاگاداری پلانی هێرشی ئیسرائیلە بۆ ئێرانە.

ئەمیر سەعید ئەیرەوانی، نوێنەری هەمیشەیی تاران لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نامەیەكدا بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سویسرا، كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات، رایگەیاندووە: لێدوانەكانی بایدن جێگەی نیگەرانی قوڵ و بێزارییەكی زۆرە.

رۆژی هەینی رابردوو، كاتێك رۆژنامەنوسێك پرسیاری ئەوەی لە بایدن كرد كە ئاخۆ ئاگاداری چۆنیەتی وەڵامی ئیسرائیلە بۆ ئەو هێرشە موشەكییەی تاران، كە سەرەتای ئەم مانگە كردیە سەر ئیسرائیل، بایدن لە وەڵامدا وتی(بەڵێ‌).

وەڵامەكەی بایدن ئێرانی توڕەكردو دوایی ماوەیەكی كورت، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسی، هەموو ئەوانەشی ئاگاداری پلانی هێرشی ئیسرائیلن بۆ سەر ئێران، بەرپرسیار دەبن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP