دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ باسی لە خۆکاندیدکردنەوەی کرد بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتی و ڕاستەوخۆ دەڵێت: "گاڵتە دەکەم!"

هەرێم نیوز

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی تر بابەتێکی هێنایە بەرباس سەبارەت بە خۆکاندیدکردنەوەی بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سەرەڕای ئەوەی دەستووری وڵاتەکەی ڕێگەی پێ نادات.

لێدوانەکەی ترەمپ لە کۆشکی سپی
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٦، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی پێشوازیکردنی لە ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی کۆشکی سپی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە بیری لەوە کردووەتەوە بۆ جاری سێیەم خۆی کاندید بکاتەوە.

ترەمپ گوتی: "ماوەی یەکەمی سەرۆکایەتیی من باش بوو و خولی دووەمیش هێندەی تر باشترە، بەڵام جار و خولی سێیەم زۆر لەوان باشتر دەبێت." بەڵام ڕاستەوخۆ دوای پێشکەشکردنی ئەو لێدوانە، ترەمپ بە بزەیەکەوە گوتی: "تەنیا گاڵتە دەکەم."

ڕێگرییە دەستوورییەکان و کاردانەوەکان
ئەمە یەکەم جار نییە سەرۆکی ئەمریکا بابەت و قسەی لەم شێوازە بکات. پێشتریش لە بۆنەیەکی جەماوەریدا کڵاوێکی سووری لەسەر کردبوو کە لەسەری نووسرابوو "ترەمپ ٢٠٢٨"، کەچی ڕاستەوخۆ بۆ ئامادەبووان گوتبووی: "ئەمە تەنیا بۆ گاڵتە بووە" و بووە هۆی پێکەنینی ئامادەبووان.

لە ڕووی دەستوورییەوە، بەپێی هەمواری ٢٢ی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ساڵی ١٩٥١ پەسەند کراوە، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە زیاتر لە دوو خول ببێتە سەرۆکی ئەمریکا. لەگەڵ ئەوەشدا، لە ماوەی ڕابردوودا ستیڤ بانۆن، سیاسەتمەداری دیاری ئەمریکی ئاشکرای کردبوو کە ترەمپ بە نیسبی بیری لە ڕێگەی دەستووریی تر کردووەتەوە بۆ ئەوەی بۆ خولی سێیەم خۆی دەستنیشان بکاتەوە. بەپێی یاساکانی ئەمریکا، خولی دووەم و کۆتایی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٩ بە فەرمی کۆتایی پێ دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP