هەرێم نیوز
پۆلیسی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، حه‌وت كه‌سی گومانلێكراویان له حه‌یفا و نۆف جه‌لیل ده‌ستگیركردوه كه تۆمه‌تبارن به سیخوڕیكردن بۆ ئێران، ئه‌وه‌ش له گه‌وره‌ترین ئاشكراكردنی شانه‌كانی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران، له‌نێویاندا دو منداڵی خوار ته‌مه‌نی یاسایی و كه‌سانێك كه زیاتر له دو ساڵه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.
گومان ده‌كرێت ده‌ستگیركراوه‌كان وێنه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كان و شوێنه ستراتیژییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئیسرائیلیان گرتبێت و زانیاری‌یان له‌سه‌ریان كۆكردبێته‌وه، له‌نێویاندا ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئێران له كاتی هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر ئیسرائیل كراونه‌ته ئامانج .
داواكاری گشتی تۆمه‌تباركردنێك له دژی ئه‌و حه‌وت كه‌سه پێشكه‌ش ده‌كات كه هه‌مویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێش‌و، داواكاری گشتی ڕایگه‌یاندوه، "ئه‌مه یه‌كێكه له جددیترین كه‌یسه‌كان كه له ساڵانی ڕابردودا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه".
ئیسرائیل پێشتر ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی به بیانوی ئه‌وه‌ی "هاوكاریكردنی ئێران" بۆ ئه‌نجامدانی تیرۆر ڕاگه‌یاندبو، له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، پۆلیسی ئیسرائیل ده‌ستگیركردنی ئیسرائیلییه‌كی ڕاگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ تیرۆركردنی كه‌سایه‌تییه‌كی باڵا له به‌رامبه‌ر بڕی 100 هه‌زار دۆلار دامه‌زرابو.