هەرێم نیوز
حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كوژرانی هاشم سـ.ـه‌فیه‌دین سه‌ركرده‌ی باڵای پارته‌كه‌ی له بۆردومانێكی ئیسرائیلی‌دا پشتڕاستكرده‌وه و ماته‌مینی خۆی له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند.
حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای لوبنان له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئێمه ماته‌مینی بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره ده‌گرین، هاشم سه‌فیه‌دین به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای له بۆردومانێكی شه‌ڕانگێزانه و تاوانكاریی زایۆنیسته‌كاندا شه‌هیدبو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هاشم سه‌فیه‌دین بۆ حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتی حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا كه پێشتر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه تیـ.ـرۆركرا هه‌ڵگری ئاڵای ئه‌و و جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌و بو".
حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا له‌په‌یامه‌كه‌یدا به‌ڵێن ده‌دات، كاربكات بۆ به‌رده‌وامبون له "به‌رخۆدان تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ئازادی و سه‌ركه‌وتن".
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل كوژرانی هاشم سه‌فیه‌دین سه‌ركرده‌ی باڵای حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای له بۆردومانێكدا راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئیسرائیل له سه‌ره‌تای مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ له بۆردومانێكی قورس‌دا بۆ سه‌ر مه‌ریجه له گه‌ڕه‌كی باشوری به‌یروت، هاشم سه‌فیه‌دینی كردبوه ئامانج.
ئه‌ڤیخای ئه‌ردعی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی، "ئێستا پشتڕاستیده‌كه‌ینه‌وه كه هاشم سه‌فیه‌دین سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كوژراوه".