هەرێم نیوز
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌ڵده‌ستێت به راگه‌یاندنی مه‌رج و رێنمایی و هه‌ڵبژاردنی سێ چێشتلێنه‌ر له هه‌رسێ پارێزگاكانی ( هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی )، بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و چاودێری ئاماده‌كردنی خواردنی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2025 له عه‌ره‌بستانی سعوودیه.
مەرجەکان:
1-پێویسته داواكار شاره‌زایه‌كی ته‌واوی هه‌بێت له چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی خواردن و ئاماده‌بێت له به‌رامبه‌ر لیژنه شاره‌زایی خۆی بسه‌لمێنێت و له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
2- پێویسته داواكار خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باش بێت و له رووی جه‌سته‌یی و كه‌م و كوڕی نه‌بێت و توانای كاركردنی هه‌بێت.
3- داواكار ده‌بێت خاوه‌ن ناوبانگێكی باش بێت و خوره‌وشتی به‌رز بێت.
4-پێویسته داواكار پابه‌ند بێت به سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه له سعوودیه.
5- پێویسته داواكار له تاقیكردنه‌وه‌ی تیوری (عملی) ده‌ربچێت به‌رامبه‌ر لیژنه.
6- داواكار ته‌مه‌نی له 20 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له 55 ساڵ زیاتر نه‌بێت.
7-پێویسته كه‌سی ده‌رچوو گوژمه‌یه‌ك پاره له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه دابنێت وه‌كوو بارمته تاوه‌كو كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی حه‌ج.
8-پێویسته داواكار به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان و دوو وێنه‌ی كه‌سی له‌كاتی پێشكه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
9- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ته‌نها ڤیزای حه‌ج و شوێنی مانه‌وه و خواردن بۆ داواكار دابین ده‌كات .
10- پێویسته داواكار سه‌رجه‌م تێچووی حه‌ج بدات.
11- دوای دانانی ناوی داواكار بۆی نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌زببێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
12- رۆژی چاوپێكه‌وتن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه دیاری ده‌كرێت و سه‌رجه‌م داواكاره‌كان كه مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
13-پێویسته كه‌سی داواكار زمانی عه‌ره‌بی به باشی بزانێت.
14- پابه‌ند بێت به كاتی ده‌وام له عه‌ره‌بستانی سعوودیه كه پێویسته بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر یه‌كێك له چێشتلێنه‌ره‌كان له شوێنی كاركردنی ئاماده‌بێت.
15-پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو چێشتلێنه‌ره‌كان رۆژانه سه‌رنج و تێبینییه‌كانی حاجیان وه‌ربگرن و ئه‌وه‌ی گونجاوه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
16- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن له به‌رواری 27/10/2024 ده‌ستپێده‌كات و له 10/11/2024 كۆتایی دێت.
تێبینی : به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی پێشكه‌شكردن سه‌ردانی به‌شی كاروباری یاسایی و گرێبه‌سته‌كان بکەن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان.