هەرێم نیوز
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە: "بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، پێنج پۆندی نوێ له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دروست بكرێن کە دوو دانەیان لە خانزاند و گرده‌ڕه‌شه دروست دەکرێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه، 45 پۆند له هه‌ولێر دروست ده‌كرێن؛ تا ئێستە 33ـیان چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنەوە، به‌شێكیان ته‌واوبوونه و ئەوانەی دیش كاریان تێدا دەکرێت".
هاوکات ئامانج لە دروستکردنى ئه‌و پۆندانه، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "پاراستنی شاری هه‌ولێرە له مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ئەو پۆندانەى کە دروستیشکراون كاریگه‌رییان هه‌بووه و ئامانجی خۆیان پێکاوە".