هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵا ڕایگەیاند، نەوەی نوێ بە پێنج ملیۆن دینار سزادا،داواشى لەوەزارەتى رۆشنبیری کردووە کەرێو شوێن بگرێتە بەر لەبەرامبەر کەناڵى NRT.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیان لە بانگەشەی هەڵبژاردن "نەوەی نوێ"ی بە پێنج ملیۆن دینار سزادرا.
لە نووسراوەکەدا داوا لە وەزارەتى رۆشنبیری کردووە کەرێو شوێن بگرێتە بەر لەبەرامبەر کەناڵى NRT چونکە لەکاتی راگەیاندنی راگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردندا پابەند نەبووە و هەر بەردەوام بووە.