دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/10/2024

ناوی زیاتر لە شەش هەزار کەس بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە

هەرێم نیوز
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ناوی زیاتر لە شەش هەزار و 700 كەس بۆ شارەوانی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە، بەمەبەستی پێدانی زەوی پێیان.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ناوی زیاتر لە شەش هەزار و 700 كەس بۆ شارەوانی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە، بەمەبەستی پێدانی زەوی پێیان، لە موراسیمێكدا تیروپشك بۆ ناوەكان كراوەو ئەو فەرمانبەرانە ژمارەی زەوییەكانیان وەرگرتووە، هاوكات ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بۆ شارەوانی سلێمانی نێردراون، لەوەزارەتەكانی شارەوانی و كاروباری كۆمەڵایەتی و كارەبا بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی شارەوانی تا ئێستا تەنها توانیویەتی وردبینی بۆ ئەو فەرمانبەرانە بكات و ئێمەش رێكارەكانی دابەشكردنی زەویمان دەستپێكردووە، هاوكات دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لەژێر رۆشنایی رێنمایی 2ی ساڵی 2024 ی ئەنجومەنی وەزیراندایە.

ئاشکراشیکرد، هەر فەرمانبەرێك سوودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی و شوقە لەحكومەت سودمەند دەبێت لە وەرگرتنی زەوی و رێكارەكانی دابەشكردنی زەویش لە سلێمانی بەردەوامدەبێت .

هەر ئەمڕۆ سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا داوا لە وارسی شەهیدانی كیمیاباران دەكات ئەوانەی ناوی شەهیدەكانیان وە وارسەكانیان لە لیستی خوارەوەدا هاتووە ڕۆژی یەك شەممە بەرواری27ی تشرینی یەکەم، كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی ئەختەرخان ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنی زەوی كەسی ئامادەبوو پێویستە ناسنامەی شەهیدان وە كارتی نیشتمانی پێبێت.

هاوكات، سەرەڕای ئەوەی سەرجەم وارسی شەهیدان سودمەنددەبن بەڵام بەشێوەی تیروپشك دابەشكردنەكە دەبێت كە ژمارەیان 183 وارسی شەهیدن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP