هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، ئەوانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ هاتووەتەوە، له سبەینێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی نوسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆ‌كانی زاخۆ، سۆران، راپه‌رین، گه‌رمیان' بكه‌ن بۆ ڕایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مساڵ ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچوه، له سبەینێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی نوسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆ‌كانی زاخۆ، سۆران، راپه‌رین، گه‌رمیان' بكه‌ن بۆ ڕایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، بۆ رایكردنی رێكارەكان دەبێت:
یەکەم: هاوڵاتیان بڕی چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كو گوژمه‌ی یه‌كه‌م بهێنن، تاوهک‌وو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.
دووەم: پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه ئاماده‌بێت و لەگەڵیدا پاسپۆرتی پێبێت.
سێیەم: دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی (تشرینی یەكەم/11)ی ئەمساڵ ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ئەو ناوێكی یه‌ده‌گ به پێی ڕێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه.