هەرێم نیوز
کەشناسیی هەرێمی کوردستان باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور. پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی :38
دهۆک: 38
کەرکوک : 41
هەڵەبجە : 39
زاخۆ :39
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 42