دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

عێراق داوایەکی ئێران رەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز 

میدیا فارسی زمانەکان بڵاویانکردەوە، کە لە کۆبوونەوەیەکی درێژخایەندا وەزیری دەرەوەی عێراق بە توندی دژایەتی پێشنیاری مەسعوود پزیشکیانی کردووە بۆ پاکتاوکردنی قەرزەکانی ئێران لەسەر عێراق لە ڕێگەی دراوێکی هاوبەشەوە.  عێراق پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئێران تەنها دەتوانێت لەرێگەی کڕینی کاڵا و شتومەکەوە کە گەمارۆی لەسەر قەرزەکانی لە عێراق وەربگرێتەوە. 

سەرچاوە فارسی زمانەکان ئەوەشیان خستەڕوو، کە لە میانەی کۆبوونه کۆبوونەوەی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، پزیشکیان داوای کردووە عێراق قەرزەکانی به ئێران به شێوه ی "دراوێکی هاوبه شی هاوشێوه ی پرۆژه ی ڕووسیا-عێراق" بداتەوه .

 لە کۆبوونەوەکەدا کە نزیکەی 40 خولەک زیاتر لە کاتی دیاریکراوی خایاند، وەزیری دەرەوەی عێراق بە توندی دژی ئەو پێشنیازە پزیشکیان وەستاوەتەوە.

 لایەنی عێراقی ڕایگەیاندووە، خەرجکردنی قەرزی ئەم وڵاتە بە ئێران لەسەر بنەمای پێشنیاری پزیشکیان دەتوانێت کاریگەری خراپی لەسەر بەهای دیناری عێراقی ببێت. 

 لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر قەرزەکانی کە لەلای عێراقە تەنها بە مۆڵەتی ئەمەریکا دەتوانێت کەلوپەلی بێ سزا لە بەغداوە بکڕێت.

عێراق چەند قەرزاری ئێرانە؟

 دوێنێ چوارشەممە ، محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە یەکەم ڕۆژی گەشتی پزیشکیان بۆ ئەو وڵاتە، بە ئاماژەدان بە هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لە پێدانی وزە بۆ عێراق، وتی: سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم بۆ هاوکاریکردنمان لە کڕینی غاز لە تورکمانستان.  سەرەڕای گەمارۆکانی ئێستا، برایانی ئێران زۆر هاوکارییان کردین”.

 ئاماری وردی قەرزەکانی عێراق بە کۆماری ئیسلامی بەردەوام لە گۆڕاندایە.

 لە مانگی 7ی ئەمساڵدا یەحیا ئیسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران – عێراق جەختی لەسەر گۆڕانی بەردەوامی ئاماری قەرزەکانی عێراق بە ئێران کردەوە و بڕی قەرزەکەی بە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار خەمڵاند.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە ئەو 10 میلیارد داواکارییەی ئێران کە لە بانکی "TBI"دا هەڵگیراوە بۆ کڕینی کەلوپەلی بێ گەمارۆ وەک کەلوپەلی سەرەتایی و دەرمان کەڵک وەربگیرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP