هەرێم نیوز
میدیای سووریا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیلەوە بۆ سەر شاری مەسیاف لە رۆژئاوای حەلەب کوژران، بەرزبووەوە بۆ 14 کەس، ژمارەی بریندارانیش گەیشتە 43 کەس.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شاری مەسیاف بە میدیاکەی راگەیاندووە، "ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی دوژمنکاریی ئیسرائیل بۆ سەر ژمارەیەک شوێنی ناوچەی مەسیاف شەهید بوون، بەرزبووە بۆ 14 شەهید، هەروەها 43 کەس بریندارن کە شەش لەوانە لە دۆخێکی مەترسیداردان."
بەڕێوەبەری نەخۆشخانە دهڵێت، ئیسرائیل بهرهبهیانی ئهمڕۆ ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی موشەکی بۆ سەر ناوچەی مەسیاف لە لادێی حەما لە ناوەڕاستی سوریا ئهنجامدا.
مهعن عبود، پارێزگاری حەما سەردانی بریندارانی نەخۆشخانەی نیشتمانی مەسیافی کرد و پشکنینی تەندروستیان کرد و دواتر سهركۆنهی هێرشهكهی كرد و بهپێشێلكردنی سهروهری وڵاتهكهی و یاسا نێودهوڵهتیهكان ناویبرد.
ئاژانسی سانای سوری بڵاویکردەوە، ئیسرائیل "هێرشێکی ئاسمانی لە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژئاوای لوبنانەوە دەستپێکردوە، ژمارەیەک شوێنی سەربازیی لە ناوچەی ناوەڕاست کردە ئامانج، بەرگرییە ئاسمانییەکانمان ڕێگری لە موشەکەکان کردوە و هەندێکیان خستوەتە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکە بوەتە هۆی وێرانبونی ڕێگایەکی خێرا لە پارێزگای حەما و ئاگری لێکەوتوەتەوە، کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هێشتا لە خەباتدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرهكه.
تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە سەبارەت بەو هێرشانه نەدراوە، بهڵام ئیسرائیل زۆر به دهگمهن ئهو هێرشانه له ئهستۆ دهگرێت كه ئهنجامیان دهدات.