هەرێم نیوز
مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداریدایه دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئهمریكا لە مەترسی هەڵگیرسانی "جەنگ" دژی وڵاتەکەی جەختی لەوەکردەوە، کە تاران "بەدوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدا نییە".
مەسعود پزیشكیان لهمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی ڕایگهیاند، "هیوادارم ترومپ ببێتە هۆی ئاشتی ناوچەیی و جیهانی و بە پێچەوانەوە بەشداری لە خوێنڕشتن یان شەڕدا نەکات".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ئێن بی سی نیوز)ـی ئەمریکی رایگەیاند، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا تاران پیلانی بۆ کوشتنی دۆناڵد ترەمپ دانەناوە، گوتیشی، ئەوان نە ئەو کارەیان کردووە نە لە داهاتووشدا بەرامبەر ترەمپ و هیچ کەسێکی دیکە دەیکەن.
پزیشکیان دەشڵێت، ئەو جۆرە هەواڵانە تۆمەتبارکردنی ئێرانە و بێگومان لەلایەن ئیسرائیل و هەندێک وڵاتی دیکەوە بڵاودەکرێتەوە بۆ دژایەتیکردنی زیاتری تاران.
لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە پزیشکیان رایگەیاند، ئێران لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمدا نییە، ئەوەشی لە رابردوودا تاران کردوویەتی، بۆ مەبەستی ئاشتی بووە، گوتیشی، ئێران ئامادەی دانوستانە لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام ئەوە ئەمریکا بووە هەمیشە پێشێلی یاساکانی کردووە پابەندی بەڵینەکانی نەبووە، ئەوان بە دوای چارەسەری کێشەکان نین.
هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا سەرۆککۆماری ئێران جەنگ و هێرشەکانی ئیسرائیلی لە ناوچەکە ئیدانە کرد و گوتی، تاران ئاشتی و ئارامیی بۆ ناوچەکە و جیهان دەوێت و هەمیشە ئامادەی دانوستانی شەرفمەندانەیە بۆ چارەسەری کێشەکان.