دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

ئەمڕۆ وەفدی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

هەرێم نیوز
کاروباری ئابووری عیراق ڕایگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم لەسەر کێشە ھەڵپەسێردراوەکان گفتوگۆ دەکەن. 

ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری عیراق، لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن و بە ئەندامیەتی ژمارەیەکی زۆر لە لێپرسراوانی حکومەتی فیدراڵ سەردانی ھەرێم دەکەن و لە ھەولێر زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم ئەنجام دەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، شاندەکەی عیراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دۆسییە ھاوبەشەکان و کێشە ھەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن. 

هەروەها وەفدەكەی حكومەتی عێراق بریتین لە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابوری، محەمەد تەمیم جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئەسیر داود وەزیری بازرگانی عێراق، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، فەیسەڵ وەسام سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكان، عەلی بەهادین بریكاری وەزارەتی نەوت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP