هەرێم نیوز
کاتێک قسەدێتە سەر کەسایەتى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هەر ئەوەندە بەسە سەرێك لە هەژمارەكەی لەتۆری ئێكس ( تویتەری پێش‌و ) بدەیت و تەنها سەرنجێکى کورت بخەیتە سەر گوتارەکانى لە بۆنەو شوێنە جیاوازەکاندا، ئیتر تێدەگەیت ئەو خاوەنى ئەجێندایەکى نیشتمانى و لە هەمان کاتیش‌دا مرۆڤایەتییە، وا بەکورتى هەندێک ئاماژەیان پێدەکەین بۆ ئەوەى بزانرێت، ئەو چ سەرۆکێکى حەکیم و چ سیاسەتمەدارێکى دامەزراوە.
لەبارەى گەنجانەوە دەڵێت:
من بڕواى ته‌واوم به زيره‌كى و تواناى گه‌نجان و خه‌مخۆريى مامۆستايانى دڵسۆز هه‌يه، بۆيه به گه‌شبينی و ئومێده‌وه كه سبه‌ى له ئه‌مڕۆ بێگومان باشتر ده‌بێت لە داهاتووى کوردستان دەڕوانم، بۆیە داهاتووى كوردستان گه‌شتر و ڕووناكتر دێته به‌رچاوم.
کو‌لتوور لە دیدگاى سەرۆکدا:
نهێنیی مانه‌وه‌ى كورد و گه‌لى كوردستان وێڕاى ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و نههامهتيیه له مێژوودا كە بەسەرمان هاتوون، خواست و ئيراده و خۆشه‌ويستى بووه بۆ پاراستنى زمان و كولتوور و هونه‌ر و وێژه‌ى خۆى، كورد و گه‌لى كوردستان له‌م پێناوه‌دا نموونهيهكى بێوێنهيان نيشان داوه.
گۆرانکاریی کەش و هەوا، یەکێکى ترە لەخەمە جیهانیەکان و لەو بارەیەوە دەڵێت:
گۆڕانی كه‌شوهه‌وا تاکو ساڵی (2050) دەبێتە هۆی ئەوەی ملیارێك و دوو سەت ملیۆن كه‌س ناچار بن لە شوێنەکانیان کۆچ بکەن. بەداخەوە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بانکی جیهانی و نەتەوەیەکگرتووەکان، عێراق یەكێک لەو پێنج وڵاتانه‌يه كه زۆرترین کاریگەری لەسەر دەبێت، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیش بۆ روبەڕووبوونەوەى ئەو دیاردە جیهانییە، دەڵێت:
هه‌ڵكه‌وته و تۆپۆگرافياى هه‌رێمى كوردستان زۆر يارمه‌تيده‌ره بۆ دروستكردنى چه‌ندين به‌نداو و سه‌دان پۆند كه ده‌كرێ ئاوێكى زۆر گلبده‌نه‌وه و هاوكارێكی باش بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌سه‌ر عێراق.
لەبارەى پێکەوە ژیانیشەوە دیدگاى تایبەتى هەیەو دەڵێت:
ئێمە باوەڕمان بە پێکەوەژیانێکی ڕاستەقینە و یەکسانە، من بە تەواوەتی باوەڕم بەوەیە مافی یەکسان بۆ هه‌مووان، واتای ڕاستەقینهى پێکەوەژیان ده‌به‌خشێت.
دەبێ هه‌وڵ بده‌ين و زياتر ڕێگە خۆش بکەین بۆ هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان تا لە هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا بەشدار بن، پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێشمەرگە وەک هەمیشە هێزی هەموو گەلی کوردستانە بە هەموو نەتەوە و ئایینەکانەوە.
لەبارەى ئەو جەنگەى کە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا دەگوزەرێت دەڵێت:
شەڕێکی وێرانکار، کاولکارییەکی زۆر گەورە لە غەززە دروست بووە. ئەوە كاره‌ساتێكى مرۆييى گەورەیە. لەبەر ئەوە دەبێ بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکرێت بۆ ڕاگرتنی بێ مەرجی شەڕ و ئازادکردنی بارمتەکان.
به‌رفراوانبوونى شه‌ڕى ئسرائيل و حه‌ماس، تێوه‌گلانى زياترى هێزه‌كانى ناوچه‌كه و جيهان له كێشه‌كه‌دا، دۆخه‌كه سه‌ختتر و ترسناكتریش ده‌كات. لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه و له‌سه‌ر جيهانيش به‌گشتى، خراپتر و درێژخايه‌ن ده‌بن.
له دۆخێكى ئاوادا، ئێمه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ له هه‌موو كاتێك زياتر، به‌وپه‌ڕى وشيارييه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ين، هه‌ر چۆنێك بێت، به هيچ پاساوێك نابێ ڕێگه بده‌ين عێراق بخزێته ناو ئەم شەڕە و كێشه و ئاڵۆزيى زیاترەوە، چونكه زيانێكى زۆرى لێ ده‌دات.
بۆ چارەسەری بنچینەییش لەو باوەڕەداین ئاشتییەکی سەقامگیر، بریتییە لە چارەسەری دوو دەوڵەت. هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دەکات. ئەوە تاکە ڕێگەی ئاشتی و سەقامگیرییە.
ئەو لە بارەى ئەو کێشانەى کە لە عێراق و لەسەردەمە پێشووەکاندا هاتوونەتە پێشەوە بەئاشکرا دەڵێت:
دیکتاتۆری، دەسەڵاتی یەک پێکهاتە لە عێراق و نەبوونی ئازاديی سیاسی، مێژووی عێراقی خوێناوی کرد. ملیۆنان كه‌س لە عێراق بوونە قوربانيی دەستى ڕژێمی خراپ لە عێراق. سامانی دەیان ساڵەی عێراق بە فیڕۆ درا.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەبارەت بە فرەیی دەڵێت:
پێشکەوتن و سەرکەوتن بە یەکڕەنگی دروست نابێت. فرەڕەنگی و هەمەڕەنگی، بووەتە مایەی پێشکەوتنی جیهان و مرۆڤایەتی. شەڕی نەتەوەیی و ئایینی و تایيفی، زۆر وڵاتی وێران کردووە و دوایخستوون. بەڵام ئەو گەلانەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوەیی و ئایینیان هەیە، وڵاتەکانی خۆیان و جیهانیان پڕ کردووە لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و له شارستانی. ڕێگەی پێشکەوتنی وڵاتان و خۆشگوزەرانيی گەلان، زۆر بە ڕوونی دیارە کە ئەویش ئاشتی و يهكترقبووڵكردن و پێکەوەژیانە. ئێمە ڕێگەی ڕاست و ڕێگەی خوامان هەڵبژاردووە کە باوەڕمان بە پێکەوەژیانە.
سەبارەت بە رۆڵی زانایان و ئەکادیمیستانەوە دەڵێت:
دەبێ جیهانی دەرەوە هزر و بیری کوردی ببینن و بیخوێننەوە، ئەمەش بەر لە هەمووان ئەرکی زانایان، ئەکادیمستان و ڕۆشنبیرانی گەلەكەمانە. گرنگە بۆ ئەم ئه‌ركه، دامەزراوەی کارامان هەبێت، لە کەسانی شارەزا و خاوەن توانا و به ئەزموون، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتیش.
لەداوى 2003ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 30 وڵات کۆنسوڵخانەى خۆیان لە هەولێر کردوەتەوە ئەوەش ماناى تێڕوانینى وڵاتانە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و ئارامی هەرێمى کوردستان.
لەکۆتا گوتارەکانیدا کە لە ساڵڕۆژ هێرشکردنە سەر شەنگال دا پێشکەشى کرد گوتى :
ئێزدياتى، ئايينى ژياندۆستى، مرۆڤدۆستى و يهكترقبووڵكردنه، كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هيچ ئايين و باوه‌ڕێكى ديكه‌دا نييه. ئێزدى به سروشتى خۆيان خه‌ڵكێكن زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن به خۆشى و ئاشتييانه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا بژين، بۆيه كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى تا بڵێى حه‌ز به ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرين.