هەرێم نیوز
ئیسان گۆڵدرێچ جێگری وەزیری دەرەوە و بەرپرسی دۆسییەى سوریا لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە دیمانەیەکى رۆژنامەوانیدا لەبارەى مەرجەکانى ئەمریکاوە سەبارەت بە پاشەکشەى هێزەکانیان لە سوریا بۆچوونى وڵاتەمىلا خستووەتە روو و رایگەیاندووە لە بەرنامەى ئیدارەى کابینەکەى جۆ بایدن دا نییە کە هێزەکانى ئەمریکا پاشەکشە بکات، راشیگەیاندووە کارى لە پێشینەى ئێمە سەرهەڵنەدانەوەى داعشە جارێکى تر و جەختیشى کردووەتەوە ئەوان لە لاى خۆیانەوە پابەند دەبن بەو هاوپەیمانى و شەراکەتەى کە لەگەڵ هێزە ناوخۆییەکانى ئەو وڵاتەدا هەیانە..
لەبارەى ئاسایی کردنەوەى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ بەشار ئەسەدیش گۆڵدریچ رایگەیاند ئەوان پابەندن بە بریاری 2254ـى نەتەوەیەکگرتووەکانەوە و تا جێبەجێ نەکرێت ناکشێنەوە، ئاماژەى بەوەش کردووە کە پێویستە لەسەر ئەوڵاتانەش کە لە پشتى سوریاوەن لەسەر ئەو رێگەیە بن کە سوریا بچێتەوە ژێر جێبەجێکردنى بڕیارە نێودەوڵەتییەکان.
چارەسەرى سیاسییانە و رێگریی لە سەرهەڵدانەوەى داعش:
گۆڵدریچ سێ ساڵە بەرپرسی دۆسیەى سوریایە لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، لەبارەى دەستکەوتەکانى ئەو ماوەیەوە ڕایگەیاندووە، من پێموایە دەستکەوتى باشمان بەدەستهێناوە، بەڵام پێموایە هێشتا کارى زۆرمان ماوە، لەسەردەمی دەسەڵاتى مندا پێداچوونەوەمان کردووە بە سیاسەتى ئەمریکادا لە سوریا، ئێمە گوتوومانەى پێویستە گەلى کێشەو ئێش و ئازارەکانى بەرەو کەمبوونەوە بڕوات، پێویستە توندوتیژییەکان رابگیرێت، دەبێت دەسەڵاتى سوریا بچێتە ژیر بارى بەرپرسیارێتى ئەو کارانەى کە ئەنجامی دەدات، لە هەموو ئەوانە گرنگتر ئەوەیە پیویستە رێگریی لە سەرهەڵدانەوەى داعش بکەین لە هەموو وڵاتانى ناوچەکەدا بۆ ئەوە نەبنەوە بە مەترسی جارێکى تر.
راشیگەیاندووە ئێمە بۆچونمان وایە ئەو کێشانە هیچیان چارەسەرناکرێن تا سوریا نەچێتە ژێربارى جێبەجێکردنى بڕیاری 2254ـى نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەموو تەوەرەکاندا هەست بەبەرەو پێشچوون دەکەین بەڵام هەست دەکەین کە هێشتا ماویانە، هێشتا ئاڵنگاریی زۆرمان لەبەردەستدا ماوە، هێشتا دەزانین لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا کێشەمان هەیە ، پێویستمان یەوە هەیە کە کار بکەین بۆ نیشتەجێکردنەوەى ئەوانەى پێویستیانە، بەتایبەتى ئەوانەى کە لە کەمپى هۆل هاتوونەتە دەرەوە، بۆ ئەوەى فشارى سەر ئەو کەمپەش کەمبکەبنەوە، بۆیە پێوستمان بە سەقامگیریی ئەو ناوچانەى سوریا هەیە لە ئێستادا.
لە سوریا پاشەکشە ناکەین:
لەبارەى پرسی کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکاوە لە سوریا گۆلدرێچ رایگەیاندووە، لە ئێستادا ئێمە چاومان لەسەر ئامانجەکەمانە، ئەویش سەرهەڵنەدانەوەى داعشە جارێکى تر، سەرەڕای ئەو هەموو راپۆرتەى کە بۆمان بەرزدەکرێتەوە بەڵام بامن راشکاوبم، ئێمە پابەندین بەو پلانەوە کە هەمانە لە بەشێکى سوریا ، بەتایبەتى لە هاوبەشى و شەراکەتمان لەگەڵ هێزە ناوخۆییەکانى سوریا، لەبەر ئەوەى رێگربین لە سەرهەڵدانەوەى ئەو مەترسییە گەورەیە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەى کشانەوەى هێزەکانیانەوە لە سوریا راشکاوانە گوتى: تا ئێستاش پابەندى ئەو ئەرکانەى خۆمانین کە لە سوریا هەمانبووە و دەبێت درێژەى پێبدەین و ناکشێینەوە.
بەردەوامی هاوکارییەکان:
گۆڵدریچ لەبارەى هاوکارییە مرۆییەکانى ئەمریکاوە بۆ خەڵکی سوریا رایگەیاند: ئێمە پابەندین بە بەردەوامی هاوکارییە مرۆییەکانمان لە سوریا، لەگەڵ دابینکردنى ئەو پارەیەى کە لە برۆکسل پەیمانمان داوە، ئێمە پەیمانماندا 593 ملیۆن دۆلار لە بەرهادا ببەخشین، لەسەرەتاى کێشەى سوریاشەوە 18 ملیار دۆلارمان داوە بە خەڵکی سوریا چ لەناوخۆدا بن یان پەنابەربووبن لە وڵاتانى دراوسێ، ئێمە لەمەودواش بەردەوام دەبین، ئیمە ئەوە باش دەزانین کە 90% ى خەڵکى سوریا لەئێستادا لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن و ئازارەکانیان بەردەوامە و پێویستە چیمان پێدەکرێت ئەنجامی بدەین بۆ کەمکردنەوەى ئەو ئازارانە، بۆ ئەوەى خەلمى سوریا دەستیان بکات بە ژیانێکى باشتر ئەگەر وانەبێت ئەوا بەبەردەوامی پێویستیان بەهاوکاریی هەیە.
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەسەد ئاسایی ناکەینەوە:
لەبارەى کرانەوەى ئەمریکیەکان لە بەرامبەر ئەسەد و هەندێک لە وڵاتانى دیکەى ناوچەکەوە، لەگەڵ بەشار ئەسەد،گۆڵدریچ رایگەیاند: سیاسەتى ئێمە هیچ گۆڕانکارییەکى بەسەردا نایەت تا سوریا بەشێوەیەکى رێکوپێک و بەردەوام بڕیاری 2254 جێبەجێ نەکات و دان نەنێت بە مافى رەواى خەڵک و گەلى سوریا و مافە مەدەنییەکانیان نەیەتە دی.
راشیگەیاندووە ئێمە ئاگادارین کە بەشێک لە وڵاتان لە هاوکاریکردنى رژێمى سوریا تێوەگلاون، دەبێت ئەو وڵاتانە کار بەو ئاراستەیە بکەن کە بڕیارە نێودەوڵەتییەکە جێبەجێ بکات، ئەوەى ئەوان دەیکەن دەبێت بڕژێتە نێو بۆتەى خەڵکی سوریاوە.
جەختیشى کردووەتەوە کە ئەمریکا پابەندە بە بیروباوەڕ و سیاسەت و یاساکانى خۆیەوە، بۆ ئەوەى پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سوریا ئاسایی ببێتەوە ئەوەیە کە دەبێت ئەو رژێمە سیاسەتەکانى خۆی بگۆڕێت ، ئەگەر سوریا خۆی گۆڕیی ئەوکات ئێمەش بەشێوەیەکی دیکە رەفتاریان لەگەڵ دەکەین کە جیاوازبێت لەوەى ئێستا و ئێمەش لەسەر ئەو بنەمایە کارەکانمان رێکخستووە.
لێپێچەونەوە لەو بەرپرسانى رۆڵیان لە دیارنەمانى زۆرەملێدا هەبووە:
لەبارەى ئەو ئامانجانەوە کە ئەمریکا بە دوایانەوەیە تا جێبەجێیان بکات گۆڵدرێچ بەر رۆژنامەکەى گوتووە: هەندێک ئامانج هەیە کە بەبەردەوامی دەمێننەوە و بونیان هەیە، بەردەوام دەبێت لەپێناویاندا هەوڵبدەین بۆ ئەوەى وەدییان بهێنین، ئێمە دەمنانەوێت بەرپرسیارێتى ئەو کێشانەى کە رویانداوە بخەینە ئەستۆی تاوانباران، چەندین کەس تا ئێستاش بێسەوشوێنن،ئێمە رێکخراوێکى سەربەخۆمان بۆ بەدواداچوونى ئەو کێشەیە دامەزراندووە، بۆ ئەوەى بتوانین بە ئاسانى وەڵامى پرسیارەکانمان دەستبکەوێت، من خوازیاری ئەوەم کە خێزانەکان بە خۆشییەوە لەگەڵ یەکتریی بژین، لەگەڵ ئەوەشدا پێمخۆشە سوریا بکەوێتە سە ریگەچارەیەکى سیاسی باش.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا گوتوویەتى: دووساڵ بەسەر کارەکانى لیژنەى دەستوریدا تێدەپەڕێت، ئەمەلەبەر ئەوەیە کە رژێمى سوریا هاوکاری لیژنەکە نییە، نایەوێت بچێتە سەر رێگە راستەکەى سیاسەتکردن، پێویستە ئێمە ئەو دۆخە بگۆڕین، ئەوەى کە گرنگ بێت بەردەوام قسەى لەبارەوە بکەین رێگریی کردنە لەسەرهەڵدانەوەى داعش، هەروەها پارێزگاریی لە بەردەوامی هاوکارییە مرۆییەکانمان بکەین، هەندێک کارى دیکە کە هێشتا رێگەى خۆیان نەدۆزیوەتەوە، هەندێک لە ئامانجەکانمان هێشتا وەدی نەهاتوون، گەلی سوریی شایانى ئەوەن کە ئەو کارانەى ئێمە بۆیانمان دەوێت سودمەندبن، بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە سەر ژیانە ئاساییەکەى خۆیان.