دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 3 هەفتە

بێخود؛ باخەوانی وشە

خەلیل عەبدوڵا

دڵم بۆ زوڵف و ڕووی جانانە ئەگری
مناڵەو بۆ گو ڵ و ڕێحانە ئەگری
چرا کە وا ئیمشەو فرمێسک ئەڕێژێ
ئەڵێی ھەر بۆ منی پەروانە ئەگری
(بێخود)

مەلا مەحموودی بێخود یه‌كێكه‌ له‌شاعیره‌ ناوداره‌كانی كورد‌ەو خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌بواری ئه‌ده‌بی و كولتووری كوردستان كردووه‌.

ساڵی 1879له‌شاری سلێمانی لە دایک بووەو له‌ ئامێزی بنەماڵەی ئاینپه‌روه‌ری موفتی پەروەردە بووه‌.

هه‌ربۆیه‌ش له‌رێی زانا ئاینیه‌كانی سه‌رده‌می خۆی ده‌رسه‌ ئاینیه‌كانی خوێندووه‌‌و بایه‌خێكی زۆری به‌بواری ئاینی داوه‌‌و بووه‌ بەفه‌قێ‌‌و ماوەیەک حاکمی ھەڵەبجە بووەو دواتر تاكۆچی دوایی لە سلێمانی موفتی بووه‌.

ماوه‌كیش له‌گه‌ڵ روناكبیرانی هاوڕێی ( زێوه‌ر‌و ره‌فیق حیلمی) به‌خۆبەخش مامۆستا بووه‌‌و ده‌رسی به‌مناڵانی كورد گوتوه‌.

بێخود شاعیرێكی دیارو ناوداره‌ خاوه‌نی دیوانی خۆیەتی کە ١٧٢لاپەڕەیەو مامۆستا محەمەدی مەلا کەریم ئامادەی کردووەو چاپی کردووە. ئەو دیوانە كۆمه‌ڵێك ‌شیعری جوانی لەخۆگرتوەو شیعره‌كانی شیعری دڵداری‌و ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تین.

بێخود چەندین هۆنراوەیەکی هەیە، کە بەرز و لێوانلێوی ڕەوانبێژین، بێخود خاوه‌نی چیرۆکێكی پاكی ئه‌شقه‌و دوای ئەوەی دەستگیرانه‌كه‌ی کۆچی دوایی دەکات، بڕیار دەدات تا دوا ساتی ژیانی بێهاوسەر وهاودەم بمێنێتەوە.

رۆژی 25ی ئابی 1955 بێخودی شاعیر بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد‌و له‌گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.

درود بۆ گیانی پاكی له‌ساڵڕۆژی كۆچی دواییدا.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP