دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 3 هەفتە

چارەسەری سترێس و فشاری دەرونی ..!!

ئا: دەریا

١. بەیانیان زوو هەستە لەخەو هەول بە کەمێک وەرزش بکە لەشوێنێکی کراوە بەپێ بڕۆ ئەوەش فشاری دەرونی و سترێس کەم دەکاتەوە .

٢. دوربکەوە لە پۆشینی جلی بچوکتر لە سایزی خۆت.

٣. پێش ئەنجامدانی هەر کارێکت پلانی بۆ دابنێ.

٤. پشت بە بیرەوەری خۆت مەبەستە، شتەکانت بنوسە.
٥. زیاتر لە جاران وشەی نەخێر بەکاربهێنە.

٦. دوربکەوە لە بەکارهێنانی دەرمانە کیمیاییەکان.

٧. دوربکەوە لە زۆر بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆجیەکان.

٨. شتە گرنگەکانی ژیانت جیابکەرەوە و لە پێش هەمو شتێکەوە دایبنێ.

٩. دوربکەوە لە کەسانی نەرێنی، ئەو کەسانەی وات لێدەکەن بە نەرێنی بیر بکەیتەوە واتە کەسانی ڕوخێنەر.

١٠. ژەمی خواردنەکانت با سادە بێت.

١١. کاتەکانی رۆژانەت بە پلان رێکبخە ، ژیانت بە هەڕەمەکی مەبەرەسەر.

١٢. داوای هاوکاری بکە لەکارەکەت ئەگەر پێویستت بو.

١٣. وەکو ئەزمون و بەهێزبونی زیاتر تەماشای کێشەکانت بکە.

١٤. هەمیشە پێبکەنە.

١٥. لە کاتی هەبوونی فشاری دەروونی، دەتوانیت راهێنانی جەستەیی ئەنجام بدەیت .

٤. ئەوە قبوڵ بکە کە ناتوانیت دەست بەسەر هەموو دۆخێکی ژیانتدا بگریت، رێگە بدۆزەرەوە بۆ وازهێنان لەم هەستە.

١٦. دەتوانیت ئەو خواردنانە بخۆیت کە هۆرمۆنی دڵخۆشیت زیاد دەکەن وەک شوکلاتەی تاڵ، پرتەقاڵ، مۆز و شیر.

١٧. با هەمیشە سەرنجت لەسەر شتە ئەرێنییەکانی ژیانت بێت و بەو شێوەیەش بمێنەرەوە.

١٨. لەگەڵ ئەو کەسانەدا زیاتر بمێنەرەوە، کە هەستی دڵخۆشی و ئارامیت پێ دەبەخشن.

دەرون دروست بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP