نووسین: سارا موحسین
سۆشیال میدیا پرسیاری "چی ڕوودەدات؟" یان "بیر لە چی دەکەیتەوە؟" یان "ئێستا چی لە مێشکتدایە؟"، خۆراکی کەسایەتی هیستریای ئەدا و فەزای زیادەی پێدەبةخشی بۆ خۆدەربڕین و کردنی بە ناوەندی سەرنج، بەجۆرێک هەست بکات شتێک هەڵەیە .
زۆرێک لە توێژینەوە دەروونییەکان له ڕەفتارەکانی پەیوەست بە سۆشیال میدیا دەکۆڵنەوە. هەندێکیان هەوڵیاندا وردبنەوە لە پەیوەندی نێوان هەندێک جۆری کەسایەتیدا، وەک کەسایەتییە نەرگسی و هیستری و سنوورییەکان.
سۆشیال میدیا ئامادە و ئازادن بۆ خۆدەربڕین و کێشانی ئەو وێنەیەی مرۆڤ دەیەوێت لە خۆی و ژیانی خۆی و پەیوەندییەکانی و چەندین وردەکاریی دیکە. بە شێوازی خۆی، خۆراکی کەسایەتییە هیسترییەکان ئەدات و فەزای زیادەی پێدەبەخشی بۆ خۆدەربڕین و کردە ناوەندی سەرنج، و ئارەزووی ڕاکێشانی سەرنجی کەسانی دیکەی دەوروبەری دەکات، بۆ ئەوەی ببێتە جێگەی سەرنجیان و بەردەوام قسە بکات.
هەڵبەتە کەسایەتی هیستریکی، یان هیستریۆنی وەک ئەوەی لە دەروونناسیدا پێی دەوترێت، هەمان ئەو کەسایەتییە کە ئێمە بەپێی زاراوەی باو ناوی دەبەین و ناوی دەنێین وەک “شاژنی دراما..
ئەگەر سەیری پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بکەین، دەبینین پڕن لە چەندین کەس کە دەیانەوێت ببنە ناوەندی سەرنجی فۆڵۆوەر و بینەرەکانیان بە قسەی ڕووکەش ، بەبێ هیچ مانا یان ناوەڕۆکی جدی لە پشتیەوەیە. بە تەواوی وەسوەسەی ئەوەی هەیە کە ناوەندی سەرنج بێت بۆ ئەوەی ببێتە گرنگترین کەس
لە لایەکی تریشەوە ڕووداوە دەرەکییەکان دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بیانگۆڕێت بۆ خۆی، وەک چۆن هەمیشە گلەیی لە خەم و نەهامەتی دەکات کە روودەدەن و زمانپارێزی دەکەن لە وتنی شتی باش،. ئەو کارەسات و خەم و پەژارەی کەسانی دیکە کەڵک وەردەگرێت بۆ نووسین و دەربڕینی کاریگەریی ئەو شتە لەسەر خۆی و دەروونەکەی و مەزاجەکەی بە شێوەیەکی دراماتیک و زیادەڕەوی بە ئامانجی ڕاکێشانی سەرنج و بەدەستهێنانی سەرنج.
بۆیە دەتوانین بڵێین سۆشیال میدیا، وەک ژینگەیەک لەسەر بنەمای ژمارەی لایک و کۆمێنت و کارلێکەکان، بە جۆرێک یان جۆرێکی تر کاردەکات بۆ خۆراکدانی ناسەقامگیری وێنەی خودی زۆر کەس کە بەردەوام بەدوای ڕێگا و میتۆدی دەرەکیدا دەگەڕێن بۆ باشترکردنی وێنەی خۆیان.