دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

نان ورد دەبێت ، بەڵام فڕێ نادرێت!!

هێمن عەبدولقادر

ەخترین کاتەکانی مرۆڤیش تێدەپەڕن هیچ تەم و مژێک بەسەر خۆردا سەرناکەوێت و هیچ شەوێک توانای راگرتنی بەیانی نییە،
ئەوەی کە لە دەستی دەدەیت هەرگیز کۆتایی چیرۆکەکە نییە ، ئەگەر ئەمڕۆ دڵتەنگیت سزای خۆت مەدە بۆچی وەها کەوتەوە؟

گوڵ لە یەک شەودا ناپشکوێت ،
ئەو دارەی کە ساڵانێک باوبۆران لێیداوە ، ڕۆژێک سێبەر و سایەی خۆی دەبەخشێت ، ئەگەر ڕۆژگار پشتی لێکردیت ، تۆ پشت لە خۆت مەکە ، بەهای خۆت بە مانەوە و ڕۆشتنی هیچ کەسێک مەپێوە ، هەور چەند تاریک بێت و باران بڕێژێت لە پشتیەوە ئاسمانێکی شینە،
کۆتایی شتێک هەرگیز کۆتایی تۆ نییە ، لەوانەیە کۆتایی ڕێگایەک بێت، بەڵام کۆتایی گەیشتن نییە،
.......................
جوانی پێویستی بەکاتە ،
سێو و پرتەقاڵ و هەنجیر و بەسودترینی میوەکان لەسەر پەین و پیسایی و ئازار پێدەگەن ، ئەوەی زۆرترین ئازاری بینیوە، بەهێزترین ئەزمونی دەبێت.
ئێمە فێربووین بەرامبەر بە جیهانی دەرەوە خۆمان بە بەهێز نیشان بدەین ، بەڵام لە ناوەوە تەسلیم بووین ، کارەکە پێچەوانە بکەرەوە ، بەرامبەر بە جیهان خۆت رادەست بکە ، بەڵام سەنگەری کۆتایی خۆتیت ، نەهێلیت خۆت هەرگیز بکەویت.
ئەو درەختەی دەیەوێت باڵای بەرزبێت ،دەبێت ڕەگەکانی بچنە قووڵایی و تاریکترین بەشی خاکەکەوە.
(کوڕانی دوو هەوێن ، دونیا و عوقبا
میسالی دایکیانن ، ئەو لەگەڵ ئەم )
دونیا خۆی سەر بە هەوێیە ، هەموو شتێک پێکەوە بە دڵی تۆ هەڵناکەن ، هەموو چیرۆکێک ، کۆتایی خۆیی هەیە ، فیلمێک چەند بەهێز بێت ئەگەر درێژە بکێشێت تاقەتی تەماشا کردنیت نامێنێت ، بێ تاقەتی تۆ مانای نەبوونی دەرفەتی تر نییە.
.........
هیچ شتێک لەباوک مردن خراپتر نییە ، وەختێک مێخی ڕەشماڵەکە ئیتر هەڵدەکەنرێت ، هیچ شتێک لە دایک مردن خراپتر نییە وەختێک ماڵ گۆرانی دایکی تیا نەبێت ، مرۆڤ زمان ناگرێت ، هیچ شتێک لە ناپاکی کەسە نزیکەکانت سەختر نییە ، وەختێک واتدەزانی پشتت بە دیوارێکەوەیە ،
هەموو شتێک تێدەپەڕێت ، ئازار بەشێک لە جەرگت دەبڕێت ، بەڵام دەبێتە ئەزموون ، دەبێتە دوبارە دەست پێکردنەوە،کۆتایی هەمیشە شتێکی خراپ نییە، هەندێک کۆتایی، ڕێگایەکی نوێ و باشترت پێدەناسێنن.

هەندێک خەم هەیە زمانی مرۆڤ دەگرێت ، وشە لە ئاستیدا کەممە،نازانیت چیت بەسەر هاتووە ، بەڵام بیرت بێت تۆ دواین دیواری خۆتیت ، نەهێڵیت دیواری ناوەوەی خۆت بکەوێت ، نانی دووکەرت بوو ، جارێکی تر نانوسێت پێکەوە ، بەڵام کەس نان فڕێ نادات ،
خۆت فڕێ مەدە ، هەموو شتێک تێدەپەڕێت، هەموو ئەوانی تر ، تەواو دەبێت ،
هاژەی بایە، ئەم دونیایە.
نوقتە سەری دێڕ ...



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP