دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 12/08/2024

چەند ڕێنماییەک بۆنەمانی سترێس و قەلەقی ..!!

ئا: دەریا 
پێویستە تۆ تێڕوانینەکانت بۆ ژیان بگۆڕیت و ئەمەش وادەکات سترێس و نیگەرانیت نەمێنیت.

1- هێندە بیر لەو روداوانە مەکەرەوە کە رویانداوە و بە خۆت مەڵێ "ئەگەر ئەو روداوە نەبوایە ژیان بەمشێوەیە نەدەبو"، بارودۆخی ژیانت قبوڵ بکە.
2- گرنگی بە کێشەی کەسانی دیکە مەدە، کێشەی ئەوان کێشەی تۆ نییە.
3- بۆ ئێستات بژی نەک رابردو یان داهاتو.
4- سەرنجت بخەرە سەر ئەو شتانەی کە هەتە، نەک ئەو شتانەی کە نیتە.
5- چیتر هاوڕێیەتی ئەو کەسانە مەکە کە دڵخۆشت ناکەن.
6-ئەو پیشەیە بدۆزەرەوە کە واتلێدەکات هەست بە دڵخۆشی بکەیت.
7- خۆت ناچار مەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی لە توانای تۆدا نییە.
8- هێندە خۆت سەرقاڵ مەکە بە بیرکردنەوە دەربارەی ئەو شتانەی توانات نییە بیانگۆڕیت.
9- خۆت بە ژیانی کەسانی دیکەوە سەرقاڵ مەکە.

دەرون دروست بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP