خەلیل عەبدوڵا
شێركۆ بێكه‌س شاعیرێكی گه‌وره‌ی كوردستانه و بەسیمبولی شیعری نوێی كوردی ناو ده‌برێ، شوێن په‌نجه‌ی به‌نوێكردنه‌وه‌ی شیعری كوردییه‌وه دیاره، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به بواری شیعر‌و ئه‌ده‌ب‌و كه‌لتووری كوردی كردووه.
رۆژی 2ی ئایاری 1940 له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه.
هه‌ر له‌منداڵییه‌وه خولیای شیعر‌و ئه‌ده‌ب بووه، له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا یه‌كه‌م شیعری بڵاو كردۆته‌وه.
ساڵی 1968 یه‌كه‌م دیوانه شیعری به‌ناوی(تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست) له‌شاری به‌غدا به‌چاپ گه‌یاند.
ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شاعیری تردا ره‌وتی روانگه‌یان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی شیعری كوردی راگه‌یاند.
له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانه‌وه تێكه‌ڵاوی دنیای سیاسه‌ت بووه‌و له‌شۆڕشه‌كانی كوردستاندا وه‌ك پێشمه‌رگه به‌شداری كردووه‌و هه‌رده‌م له‌ریزی گه‌له‌كه‌یدا بووه.
ساڵانی1986 تا1991 له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوه.
له‌یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستاندا بووه به‌په‌رله‌مانتارو هه‌ر له‌وخوله‌دا بووه به‌وه‌زیری رۆشنبیری.
ساڵی 1998 ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌می دامه‌زراندو تا كۆچی دوایی سه‌رۆكی ده‌زگاكه بوو.
خاوه‌نی 30 كتێبه.
ساڵی 2009 هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی له دووتوێی 8000 لاپه‌ڕه‌دا چاپكران.
به‌هۆی رۆڵی دیار‌و ئه‌و خزمه‌ته گه‌ورانه‌ی له‌بواری شیعر‌و كه‌لتووردا پێشكه‌شی كردووه، ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی‌و نێوده‌ڵه‌تی وه‌رگرتووه.دیارترینیان خه‌ڵاتی تۆخۆڵسكی بوو كه ساڵی 1987 له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی سویده‌وه پێی به‌خشرا.
به‌رهه‌مه‌كانی بۆ زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌كانی جیهان وه‌رگێڕدراون.
رۆژی 4ی ئابی 2013 له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سوید كۆچی دوایی كرد‌و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له‌پاركی ئازادیی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
له ساڵڕۆژی ماڵئاوایی شێركۆ بێكه‌سی روناكبیر‌و شاعیری گه‌وره‌ی كوردستان، درود بۆ گیانی پاكی.