هەرێم نیوز
توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی راگرتنی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هۆی زیادبونی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له سلێمانی گه‌شته‌كان راگیراون و راگرتنه‌كه تا 3ی ته‌موز به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە تانژو بیلگیچ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند، ''لە سێی نیسانەوە، کایەی ئاسمانیی تورکیا بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی-عیراق بۆ نیشتنەوە/بەرزبوونەوە بەکاردەهێنن".
دەشڵێت: هۆکاری بڕیارەکە دەگەڕێتەوە بۆ "چڕبوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی و دزەکردنی بۆ ناو فڕۆکەخانەکە و بوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی گەشتەکان".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە قۆناغی یەکەمدا بڕیارەکە هەتا سێی تەمووزی ٢٠٢٣ کاری پێدەکرێت، هەتا ئەو بەروارە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین و لەژێر رۆشنایی ئەوانەدا چاوی پێدا دەخشێنینەوە".