هەرێم نیوز
فەرمانگەى بەڕێوەبردنى دۆخى لە ناکاو و کارەساتەکانى تورکیا لیستى ئەو پێداویستییانەى بڵاوکردەوە کە هاوڵاتییانى زیانلێکەوتوى بومەلەرزەکە پێویستیان پێیەتى و بۆ ئەو مەبەستە لیستێکى تایبەتى بڵاو کردوەتەوە.
بەپێى ئەو لیستەى ئافاد بڵاوى کردوەتەوە، پێداویستى جل و بەرگ و خواردنە خێراکان و گەرمکەرەوەکان لەو پێویستیانەن کە هاوڵاتییانى زیانلێکەوتوى باکورى کوردستان و تورکیا پێویستیان پێیەتى.
لیستى پێداویستییەکان بەمشێوەیەیە:
- گەرمکەرەوەى کارەبایی
- بوتڵى غازى بچوک و گەورە
- زۆپاى دار و خەڵوز
- گەرمکەرەوى بچوک، پاوەربانک و مۆلیدە
- قەمسەڵەى مناڵان لە تەمەنى یەک بۆ 5 ساڵ
- جلوبەرگى ژێرەوەى پیاوان و ئافرەتان و گۆرەوى و پێڵاو
- قەمسەڵە بۆ ژنان و منداڵان و پیاوان و قەمسەڵەى(دژە ئاو)
- خێمە و چەرچەف و بەتانى
- کەوچەک و قاپ و سینى (سەفەرى) و کترى و قۆرى
-خواردەمەنییە لە قوتو نراوەکان
-چاو و قاوە و پەنیر و زەیتون و ئاو و نان و خواردنە ئامادەکراوەکان
تا ئێستاش گەڕان بەدواى بێسەروشوێنبوانى بومەلەرزەکەى باکورى کوردستان و تورکیا بەردەوامە و ژمارەى قوربانیانیش گەیشتوەتە پێنج هەزار و 894 گیان لەدەستدان و ژمارەى بریندارانیش گەیشتوەتە 34 هەزار و 810 کەس.