هەرێم نیوز
سوپای لوبنان ڕایگەیاند، “بە گوللەی سوپای ئیسرائیل سەربازێکمان کوژرا و یەکێکی دیکەمان برینداربوو”.
ئەمڕۆ شەممە، 26-1-2025، سوپای لوبنان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، کە سەربازێکیان لە سەر ڕێگای مەروحین زەھیرە – سور لە باشووری لوبنان بە گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل کوژراوە.
باسی لەوەشکرد، هەروەها سەربازێکی دیکەشیان لە شارۆچکەی مەیس جەبەل – مەرجەعیون لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە بریندار کراوە.
سوپای لوبنان ئاشکراشیکرد، کە تەقەکردنەکە لەچوارچێوەی ئەو ھێرشانەی سوپای ئیسرائیل دێت کە تا ئێستا بۆ سەر ھاووڵاتییان و سەربازانی سوپا لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان، بەردەوامن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی حەوت ڕۆژە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و غەززە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.