هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پێویستە لەسەر میسرو ئوردون پێشوازی لە هاوڵاتیانی غەززە بكەن.
كاتێكیش پرساری ئەوەی لێكرا ئاخۆ ئەوە پێشنیازێكی كاتیە یان درێژ مەودا، ترەمپ وتی : "دەكرێت كاتی بێت یان درێژبێت".
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەبارەی پەیوەندییە تەلەفونییەكەی لەگەڵ شا عەبدوڵا پادشای ئوردون ریگەیاند: داوام لێكردووە پێشوازی لە هاوڵاتی زیاتر بكات، چونكە من وا سەیری تەواوی كەرتی دەكەم كە لەدۆخێكی تەواو پێشویدایەو دەمەوێت ئەو كارە بكەیت.
وتیشی: دەمەوێت میسریش پێشوازی لە هاوڵاتیانی غەززە بكات، بەنیازم بۆ مەبەستە ئەمڕۆ قسە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر بكەم.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد: قسە لەبارەی یەك ملیۆن و نیو كەس دەكەین، ناوچەكە بەتاوی پاكتاو دەكەین كە جەنگ بەتەواوی وێرانی كردووە.
ترەمپ لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی: غەززە شوێنێكی بەتەواوی وێرانبووە، هەموو شتێك لەوێ خاپوربووەو خەڵك توانای ژیانی نیە، بۆیە باشترین بەشداری لەگەڵ هەندێك لەوڵاتانی عەرەبی ئەوەیە، خانوی نیشتەجێبوونیان لەشوێنێكی تر بۆ بونیادبنرێت، كە توانای ژیانكردنیان هەبێت بە ئاشتی لەپێناو گۆڕانكاریدا.