دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

یەکێتی ئەوروپا لە بارەی سووککردنی سزاکانی سەر سووریا کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بارەی سووککردنی سزاکانی سەر سووریا کۆدەبنەوە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیارەکەیان بۆ دەسەڵاتی نوێی دیمەشق ئەرێنی بێت.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، کایا کالاس رایگەیاند: لەو کۆبوونەوەیەی وەزیرانی دەرەوەدا کە لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت بڕیارێکی سیاسیی بدرێت سەبارەت بە سووککردنی ئەو سزایانەی بەسەر ئەو کەرتانەدا سەپێندراون کە ڕێگە لەبەردەم سەرلەنوێ بنیاتنانی سووریا دەکەنەوە، لەگەڵ پێکهێنانی نەخشەڕێگایەک.

پێش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل، کالاس کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ساز کرد.

کالاس باسی لەوە کرد کە یەکێک لە ماددە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە سووککردنی سزاکانی سەر سووریا دەبێت و، ڕایگەیاند: ''بە راستی چاوەڕوانی سووککردنی سزاکانین. چاوەڕوانیشین ئەمڕۆ بڕیارێک لەو بارەیەوە بدرێت''.

گوتیشی: ''ئەمە هەڵوێست و ڕێبازێکە 'هەنگاو بەرامبەر هەنگاوە'. لەبەرئەوە ئەگەر (ئیدارەی سووریا) هەنگاوی دروست بنێت، ئێمەیش ئامادەی هەڵنانی هەنگاوین''.
هەروەها کالاس باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیارە نەخشەڕێگایەک دابنرێت بۆ سووککردنی سزاکان، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەست بە سووککردنی سزاکانی سەر ئەو کەرتانە دەکرێت کە پێویستن بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی وڵاتەکە.

ئاماژەی بەوەشدا: بە کارکردن لەگەڵ کاراکتەرە هەرێمیی و نێودەولەتییەکان، چاودێری ڕووداوەکان دەکەین.

 هەروەها بەڕاستی ئامادەین شاندی یەکێتیی ئەورووپا لە دیمەشق بەڕووی تەواوی ستافەکەیدا بکەینەوە. واتا وەک گوتم، داهاتووی سووریا ناسکە بەڵام جێگەی دڵخۆشییە. لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە بواریان پێبدەین بۆ ئەوەی هەنگاوی دروست بنێن، بەڵام بێگومان پێویستە هەنگاوگەلێکی دروست ببینین. لە ئێستادا گوتەی دروست دەڵێن. ئایا شتانی باشیش دەکەن؟ لەبەرئەمە ئەمە هەڵوێست و ڕێبازێکە 'هەنگاو بەرامبەر هەنگاوە'. لەبەرئەوە ئەگەر هەنگاوی دروست بنێت، ئێمەیش ئامادەی هەڵنانی هەنگاوین''.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP