دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئێران وەڵامی تووند دەبێت ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانیان

هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێرش بکرێتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانیان دەستبەجێ وەڵامێکی توندمان دەبێت.

سێشەممە 28-1-2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئێران ئامادەیە گوێ لە پێشنیازی ترەمپ بگرێت سەبارەت بە "رێککەوتنی ئەتۆمی"، بەڵام بارودۆخی ئێستا لە پێشوو قورسترە بۆ ئەوەی تاران ڕازی بێت بۆ دەستپێکردنی دانوستانی نوێ.

لەبارەی بە ئامانجگرتنی بنکەئەتۆمییەکانی ئێرانەوە، جەختی لەوەشکردەوە، دڵنیام ئیسرائیل و ئەمەریکا هەنگاوێکی لەو شێوەیە ناگرنەبەر و ئەگەر ئەو هەڵەیەش بکەن، وەڵامێکی خێرا و یەکلاکەرەوە و توند وەردەگرن کە دەبێتە هۆی کارەساتێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەبارەت بە لێدوانی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، تایبەت بەوەی کە دەبێت فەڵەستینییەکان غەززە چۆڵ بکەن، عێراقچی باسی لەوەشکرد، پێشنیاز بۆ ترەمپ دەکەم کە ئیسرائیلییەکان لە دوورگەی گرینلاند نیشتەجێ بکات.

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، بیرۆکەی چۆڵکردن غەززەی لە فەڵەستینییەکان هێنایە بەرباس، هەروەها دوێنێش لەنێو فڕۆکەی سەرۆکایەتییدا ڕاگەیاند: دەمانەوێت دانیشتووانی غەززە بگوازینەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوچەیەکدا بە ئارامی و دوور لە شۆڕش و توندوتیژی بژین.

لە بارەی دوو دەوڵەتییەوە ئاماژەی بەوە کرد، بەم زووانە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ لە واشنتن کۆ دەبێتەوە. بە گوێرەی هەواڵێکی فرانس پرێس، ترەمپ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسریش گفتوگۆی کردووە، کە ئەوان دژی ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکانن.

ترەمپ سەبارەت بە عەبدولفەتاح سیسی گوتی: هیوادارم هەندێک لەو فەڵەستینییانە وەربگرێت. ئاماژەی بەوەش کرد ،"زۆر یارمەتیان داوین، دڵنیام یارمەتیمان دەدەن. گوتیشی: باوەڕیشم وایە شای ئوردنیش بە هەمان شێوە ئەو کارە دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP