هەرێم نیوز
پۆلیسی دەریاوانی فەرەنسا لەنزیک کۆلۆمبیا و فەنزویلا،کەشتیەکی تورکی دەستبەسەرداگرت 9 تەن کۆکایینی دەگواستەوە بۆ تورکیا کە بەهاکەی 3 ملیار دۆلارە.
بە وتەی سەنتەری شیکردنەوە و کردارە دەریایییەکان (MAOC) و ماڵپەڕی هەواڵی گازێتی دوڤار، رایانگەیاندووە، کە هێزی دەریایی فەرەنسا لە 10ی 1ی 2025 دا، دەستی بەسەر کەشتیەکی بازرگانی تورکیا گرتووە کە 9 تەن کۆکاینی هەڵگرتبوو.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، کەشتییەکی گەڕانی دەریایی فەرەنسا بە ناوی "لا کۆفیانس" لە ١٠ی کانوونی دووەمدا دەستی بەسەر کەشتییەکی بازرگانی تورکی بە ناوی "هالیچ-ئیکوەلیتی" و ٩ تەن کۆکاین کە تیدا بووە گرتووە . خاوەندارێتی کەشتییەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتدارێکی تورکی بە ناوی H.B.T دەکات.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، کەشتییەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەستەمبوڵ بەرەو دەریا چووە.
کەشتییەکە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە گینێ-بیساو لە ڕۆژئاوای ئەفریقا جێگیر بوو. سێ ڕۆژ دواتر، بەرەو مارتینیک، دوورگەیەکی فەرەنسی لە نزیک کۆلۆمبیا و ڤەنزوێلا، کە وڵاتانی سەرەکی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکانن، بەڕێکەوت..
بە گوێرەی راپۆرتەکە، هێزە فەرەنسییەکان لە دووری 700 میل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مارتینیک کەشتییەکەیان دەستبەسەردا گرت و لە کاتی پشکنینێکی ورددا 250 پاکەتی کۆکاینیان دۆزییەوە کە 9 تەن بوون و بە نزیکەیی 3 ملیار دۆلار بەهایان هەبوو.
هێزە فەرەنسییەکان چوار گومانلێکراویان دەستبەسەر کرد، کە سێیان هاوڵاتی کۆلۆمبیا بوون و یەکێکیان لهاوڵاتی ئیسپانیا بووە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، بەم پێیەش، ژمارەی کەشتییە تورکییەکان کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی قاچاخی ماددە هۆشبەر لەلایەن هێزی دەریایی فەڕەنساوە دەستەبەر کراون گەیشتووەتە پێنج کەشتی. کۆی گشتی ماددە هۆشبەرە دەستگیرکراوەکان زیاتر لە 25 تەنە و بەهایان نزیکەی 10 ملیار دۆلارە.
ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات، ڕێڕەوی سەرەکی کەشتییە تورکیەکان بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەرێگەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین، بەتایبەتی کۆلۆمبیا، ئیکوادۆر، پێرو و ڤەنزوێلایە بەرەو ئەوروپا.
هەروەها قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان بەرەو بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەچێت، کە تێیدا ڕێکخراوە تاوانکارییە تورکییەکان کۆنتڕۆڵی ٢٠٪ی بازرگانی کۆکاینیان دەکەن.